Home / ئنگليز / باوكى ياياتۆرێ, داواى لێبوردن دەكات, گوارديلا دەتوانێت بيگەرێنێتەوە..!!

باوكى ياياتۆرێ, داواى لێبوردن دەكات, گوارديلا دەتوانێت بيگەرێنێتەوە..!!

دواى قولبوونەوەى كێشەى نێوان بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێ و پيپ گوارديۆلاى ئسپانى باوكى يايا تۆرێ دێتە دەنگ و داوا لە گوارديۆلا دەكات لە كورەكەى خۆشبێت و بگەرێنێتەوە بۆ پێكهاتەى يانەكە.

رۆژنامەى زەسەنى بريتانى بلاوى كردەوە كە مورى باوكى ياياتۆرێ رايگەياند: “من نيگەران لە بارەيەوە, ئەمە كێشەيە, داوا لە گوارديۆلا دەكەم پەشيمان ببێتەوە, داواى لێدەكەم لە يايا خۆشبێت و بيگەرێنێتەوە بۆ كارەكەى”.

وتيشى: “يايا تۆرێ يانەكەى زۆر خۆش دەوێت, ئەو ياريزانێكى زۆر باشە, پەيوەستە بە ياريكردنەوە, ناتوانم قسە لەسەر جێگاكەى بكەم, پێم وايە دەمێنێتەوە, ئەو زيرەكە, دڵنيام كارێكى باش دەكات”.

گوارديۆلا ئەستێرەى ئيڤوارى ياياتۆرێى تەمەن ٣٣ سالى لە پلانەكانى دورخستەوە بە دياريكراوى لەو كاتەوەى پەيوەندى بە يانەى ستيزنەوە كردوە, ئەمەش بوە هۆى ئەوەى بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێ (ديميترى سيلوك) بە توندى هێرش بكاتە سەر پيپ گوارديۆلا, لەبەرامبەريشدا گوارديۆلا مەرجى بۆ گەرانەوەى يايا دانا و رايگەياند دەبێت ديميترى سيلوك لە بەردەم هەموان داواى لێبوردنى لێبكات, هەرچەندە ديميترى داواى لێبوردنى نەكرد بەڵكوو سەرلەنوێ هێرشى كردەوە سەر گوارديلا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*