Home / ئسپانيا / لاس پالماس بەيەكسان بوونى لەگەڵ رياڵ مەدريد گرى لە لاليگا بەردا..
ctjdo-mwaau7cui

لاس پالماس بەيەكسان بوونى لەگەڵ رياڵ مەدريد گرى لە لاليگا بەردا..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى هەفتەى شەشەمى خولى پلە يەكى ئسپانيا يانەى ريال مەدريد لە نێو ياريگاى دى گران كناريا بوە ميوانى يانەى لاس پالماس, بە ئەنجامى ٢-٢ يەكسان بوون.

لە ياريەكەدا و لە گێمى يەكەم ياريزانى هێڵى ناوەراستى ئسپانيا ماركۆ ئەسينسۆ توانى لە خولەكى ٣٣ يەكەم گۆڵ بۆ رياڵ مەدريد تۆمار بكات, كەئەمەش دووەم گۆڵى ئەو لاوە ئسپانيە بوو لە ليگا, بەلام زۆرى پێنەچوو خاوەن ياريگا لە رێگاى تانسوا بلاسيريس توانى لە خولەكى ٣٨ گۆڵى يەكسان بوون تۆمار بكات, كە ئەمە ناونيشانى گێمى يەكەم بوو.

لە گێمى دووەم زيزۆ يارى بە كەريم بنزيمە كرد لە جێگاكەى مۆراتا و توانى لە خولەكى ٦٧ گۆڵى پێشكەوتن بۆ رياڵ مەدريد تۆمار بكات, كە ئەمە دووەم گۆڵى بوو لە ليگاى ئەم وەرزە, بەڵام خاوەن ياريگا جارێكى تر توانيان ئەنجامەكە يەكسان بكەنەوە ئەويش دواى ئەوەى سێرجيۆ ئيزيكێل ئاراخواى ئەرجەنتينى لە خولەكى ٨٥ گۆڵى دووەمى بۆ لاس پالماس تۆماركرد.

بەم يەكسان بوونە يانەى شاهانە كۆى خاڵەكانى گەياندە ١٤ خاڵ و بە جياوازى تەنها خاڵێك لە پێش بارشەلۆنەى ركابەريەوەيە, يانەى لاس پالماسيش كۆى خاڵەكانى بەرزكردەوە بۆ ١٠ خاڵ و ئێستا لە ريزبەندى پێنجەمدايە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*