Home / ئسپانيا / زيدان باس لە هۆكارى گۆرينى رۆناڵدۆ دەكات..!
زەيدان

زيدان باس لە هۆكارى گۆرينى رۆناڵدۆ دەكات..!

زينەدين زەيدانى ئەفسانەى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دواى ئەوەى يانەكەى لە بەرامبەر بە يانەى لاس پالماس لە هەفتەى شەشەمى لاليگا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا يەكسان بوو, بۆ دەزگاكانى راگەياندن قسەى كرد.

زيدان بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “بەداخەوە لە كێبركێى لاليگادا دووخاڵى گرنگمان لەدەستدا, ئەمرۆ وەك پێويست نەبووين و زۆر خراپ بووين, لاس پالماس لەبەرامبەر ئێمەدا زۆرباش ياريان كرد, توانيان بگەرێنەوە و گۆڵى يەكسان بوون بكەن لە دوو كاتى جياوازدا, ئەمە تۆپى پێيە”.

وتيشى: “لەگێمى يەكەم چەندين هەلى گۆڵ كردنمان بۆ رەخسا, توانيمان سەرەتا گۆڵ بكەين, كۆنترۆلى ياريگەمان كردبوو, بە درێژايى ٩٠ خولەك هەلەى كوشندەمان نەكرد, بەلام چانسى بردنەوەمان نەبوو, تۆپى پێ ئەمرۆ لە سودى ئێمەدا نەبوو”.

زيزۆ لە پرسيارێكدا كە سەبارەت لە گۆرينى رۆناڵدۆ لێكرا كاتێك لە خولەكى ٧٢ ڤاسكوێزى لە جێگاكەى يارى پێكرد, وتى: “تەنها يەك هۆكار هەبوو, واى لێكردم رۆناڵدۆ بگۆرم, من دەمەوێت پشوو بە ياريزانەكان بدەم, يارى گرنگترمان لە پێشە, بە تايبەتى لە قۆناغى دووەمى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ كە سێشەمەى داهاتووە, ويستم پشوويەكى پێبدەم, بۆ ئەوەى بە شێوەيەكى باش ئامادەبێت بۆ بەرامبەر دۆرتمۆند”.
زيدان درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “درك بە توورەيى رۆناڵدۆ دەكەم, يەكێكە لەو ياريزانانەى كە پێويستە بەردەوام لە نێو ياريگادا بێت, پێى خۆشە تا دوا خولەكەكان يارى بكات, هەمووكات يارمەتى يانەكەيداوە, بەلام زۆر گرنگە هەندێك جار پشوو وەربگرێت”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*