Home / ئنگليز / رايۆلا: ئيبراهيم ئۆڤيچ بەهۆى پۆگباوە هەرەشى لێكردم..
%d8%b1%d8%a7%d9%8a%db%86%d9%84%d8%a7

رايۆلا: ئيبراهيم ئۆڤيچ بەهۆى پۆگباوە هەرەشى لێكردم..

مينيۆ رايۆلاى بەرێوەبەرى كارەكانى ئيبراهيم ئۆڤيچى سويدى و پۆل پۆگباى فەرەنسى ئاشكراى كرد كە وەرزى رابردوو زلاتان ئيبراهيم ئۆڤيچ بەهۆى پۆگباوە نامەيەكى ئاگاداركردنەوەى ئاراستە كردوە پێش ئەوەى برواتە شەيتانە سوورەكان.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى ميرۆرى بريتانى ناوەرۆكى نامەكەى زلاتان كە بۆ رايۆلاى ناردوە ئاشكرا كرد كە تێيدا ئيبرا نوسيويەتى: “پۆگبا بۆ هيچ شوێنێكى تر نەگوێزيتەوە, ئەگەرنا قاچەكانت دەشكێنم”.

سەبارەت بە داهاتووى پۆگبا لەگەڵ مانچستەريونايتد تا ئێستا, رايۆلا بە دەيلى ميرۆى راگەياند: “پۆگبا تا ئێستاش لەگەڵ مانيو دەناڵێنێت, پێم وايە باشترين شوێن لە نێو ياريگا بۆ پۆگبا هێڵى ناوەراستە بەرەو هێرشبردن, چونكە توانايەكى جەستەيى باشى هەيە تا بتوانێت لەو جێگايەدا يارى بكات, بەڵام لە كۆتايدا جۆزيە مۆرينيۆ راهێنەرى مانچستەريونايتدە و ئەو بريار دەدات لەكوێ يارى بكات”.

 

جێى ئاماژە پۆڵ پۆگبا دوێنێ لە يارى يانەكەى لە هەفتەى شەشەمى پريمەرليگ بەرامبەر ليستەرسيتى ئاستێكى باشى پێشكەش كرد و توانى گۆڵێكيش بكات, ياريەكەش بە ئەنجامى ٤-١ لە سودى مانيو كۆتايى هات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*