Home / ئنگليز / گوارديۆلا لەگەڵ ئەنچيلۆتيدا يەكسان بووەوە لە پريمەرليگ

گوارديۆلا لەگەڵ ئەنچيلۆتيدا يەكسان بووەوە لە پريمەرليگ

پاش بردنەوەكەى شەوى ڕابردووى يانەى مانچستەر سيتى لە هەفتەى شەشەمى خولى پريمەر ليگدا لەبەرامبەر يانەى سوانزى سيتى بەئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پيپ گوارديۆلاى ڕاهێنەرى ستيزن توانى ژمارەى بردنەوەكانى لە پريمەرليگدا لەگەڵ كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى يەكسان بكاتەوە.

بەم بردنەويە گوارديولا توانى  لەيەكەم وەرزيدا لە خولى ئينگليزى لەگەڵ يانەى مانچستەر سيتى لەدەست پێكى خولەكەدا شەش بردنەوە لەسەر يەك تۆمار بكات كەئەم ژمارەيەش تەنها كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى و ڕاهێنەرى پێشوى يانەى چێڵسى ئينگليزى لە وەرزى ٢٠٠٩ / ٢٠١٠ بە دەستى هێناوە.

پيپ بەردەوامە لە پێشكەش كردنى ئاستى بەرز لەگەڵ يانە نوێيەكەيو توانيويەتى لەگەڵ ئەو يانەيەدا دە بردنەوە بەدەست بێنێت لە ياريە فەرميەكاندا.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

فەرمى| يوفا ناوى سێ پاڵێوراوەكەى ئاشكرا كرد..

ئەمرۆ سێ شەمە يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا ناسراو بە (يويفا) لە پێگەى فەرمى خۆى ناوى ...