Home / ئەڵمانيا / بايرن ميونخ پلان بۆ جێگرەوەى ئەنچيلۆتى دادەنات

بايرن ميونخ پلان بۆ جێگرەوەى ئەنچيلۆتى دادەنات

يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى هەرچەندە سەرەتاى ئەم وەرزە بۆندى لەگەڵ كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتاليدا مۆر كرد بەڵام هەر لە ئێستاوە بەرپرسانى ئەو يانەيە پلان بۆ ئەوە دادەڕێژێت لە پاش ڕاهێنەرە ئيتاليەكە مەشقو ڕاهێنانى يانەكەيان بە كێ بسپێرن.

لە نوێترين هەواڵيشيدا ئەمڕۆ ڕۆژنامەى (دايلى ئكسپرێسى) ئينگليزى ئاشكراى كرد كە بەرپرسانى يانە ئەڵمانيەكە پلان دادەن لە پاش كۆتايى هاتنى بۆندەكەى كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى بۆند لەگەڵ يورگن كلۆپى ڕاهێنەرى ئێستاى يانەى ليڤەرپولى ئينگليزى مۆربكەن.

ڕۆژنامە ئينگليزيەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە كە بەرپرسانى يانە باڤاريە زۆر سەرسامى كلۆپن كە بەتايبەت پاش ئەو نازناوانەى لەگەڵ يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى بەدەستى هێناو  هەروەها لە ئێستاشدا توانيويەتى لەگەڵ يانەى ليڤەر پول ئاستێكى باش پێشكەش بكات كە ئەمەش واى كردووە بەرپرسانى ئەو يانەيە لە داهاتوودا بۆندى لەگەڵ مۆر بكەن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*