Home / ئنگليز / لێدوانەكانى مۆرينيۆ دواى بردنەوەيان لە ليستەرسيتى, باسى (واين رۆنى)يش دەكات..

لێدوانەكانى مۆرينيۆ دواى بردنەوەيان لە ليستەرسيتى, باسى (واين رۆنى)يش دەكات..

دوێنێ دواى نيوەرۆ لە ميانى ياريەكانى هەفتەى شەشەمى پريمەرليگ شەيتانە سوورەكان دواى دوو شكست توانيان لە نێو ياريگاى ئۆڵدترافۆرد ليستەرسيتى پاڵەوانى وەرزى رابردوو گۆڵباران بكەن و بە ئەنجامى ٤-١ ياريەكە ببەنەوە.

لە دواى ياريەكە جۆزيە مۆرينيۆ لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا وتى: “له‌گێمی یه‌كه‌م زۆر به‌باشی یاریمان كرد و كۆنترۆڵی یاریگامان كرد گێمی دوه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵام تۆزێ كه‌ متر”.

وتيشى: “كلاوديۆ رانێرى كارێكى زۆرباشی كرد كە له‌ نێوان پشووى گێمه‌كاندا دوو ئاڵوو گۆرى دروستى ئەنجامدا لە پێناوى ئەوەى بەرامبەرمان به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ نه‌دۆڕێت, بەدڵنياييەوە ساڵی پار مانیۆ نه‌یتوانی شكست به‌م یانه‌یه‌ بێنێت به‌ڵام ئه‌مساڵ دوجار توانی لێی به‌رێته‌وه‌.

جۆزيە درێژەى بە قسەكانيداو وتى: “ئێبرا زۆرباش یاری كرد, به‌شێكی گرنگ بو له‌هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ر, هەروەها واين ڕۆنيش یاریزانێكی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌و وڵاته‌كه‌یه‌تی شتێكیترم نیه‌ بیلێم وه‌ ئه‌و پیاوی منه‌”.

راشيگەياند: “پێشتر شه‌ش خاڵمان له‌پریمرلیگ لەدەستدا, به‌ڵام ئه‌مڕۆ سەربكەوين و كۆى خاڵەكانمان بگەيەنين بە ١٢خاڵ, بەم بردنەوە توانیمان دڵی هانده‌ران خۆشكه‌ین, هەرچەند بەبیرم نایه‌ت كە كۆتاجار چ كاتێك بوو هانده‌ران يانەكەيان به‌م ئاستە باشه‌وه‌ بينيوە, ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت ڕۆژی پێنج شه‌م لێره‌ له‌ ئۆلدترافۆرد بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ین”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*