Home / كوردستان / یەكێتــی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕيار و ڕاسپاردەیەكی نوێى ڕاگەیاند
314622_367605016669715_693544743_n

یەكێتــی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕيار و ڕاسپاردەیەكی نوێى ڕاگەیاند

دوێنێ شەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە بارەگاى تايبەتى خۆى لە شارى هەولێڕ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكەشدا چەند بڕيار و ڕاسپاردەیەكی نوێى ڕاگەیاند :_
١- لە یاری نێوان هەردوو یانەی ڕانیە و چەمچەماڵ لە خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ بەهۆی هەڵسوكەوتی ناوەرزشی لە لايەن هاندەرانی هەردوو یانەكەوە بڕیاردرا.
أ- ئاگاداری كۆتایی بۆ هەردوو یانەی ڕانیە و چەمچەماڵ بە پێچەوانەوە تووشی سزای قورس دەبن.
٢- بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی سەرچنار لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی دووكان بریاردرا.
أ- هەژماركردنی ئەنجامی یاری لە بەرژەوەندی یانەی دووكان بە ئەنجامی (٣-٠).
٣- دانانی بەرێزی دلشاد ساڵح وەكو سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە وەكالەت لە شوێنی سەلام حوسێن بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
٤- دواین كات بۆ وەرگرتنی ناوی ڕاهێنەرە بەشداربووەكان لە خولی ڕاهێنەرایەتی قوتابخانەكان رۆژی پێنجشەممە (٢٩-٩-٢٠١٦).
٥- ئاگاداری سەرجەم ناوبژیوانانی كوردستان دەكەینەوە، كە تاقیكردنەوەی كوپەر رۆژی شەممە (٢٢-١٠-٢٠١٦)ئەنجام دەدرێت.
٦- داوا لە لێژنەی ناوبژیوانانی كوردستان دەكەین، كە رۆژی شەممە (١-١٠-٢٠١٦) ئامادە بن لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی خولی زاخاوتن و تاقیكردنەوەی كوپر.
٧- بریاردرا بەكردنەوەی پەیجی فەرمی تایبەت بە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، كە لە لايەن راگەیاندنكار (هەردی مالك)ەوە بەرێوە دەچێت.
سەرچاوە // سايتى يەكێـتى تۆپى پێى كوردستان

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*