ڤيديۆ/ ئەو رووداوەى لە رياڵ مەدريد روويدا و هەرگيز لە بارشەلۆنەدا روونادات..

شەوى رابردوو يانەى رياڵ مەدريد بەرامبەر بە يانەى لاس پالماس يەكسان بوو بە ئەنجامى دووگۆڵ, لەو ياريەدا رۆناڵدۆ خراپترين ئاستى پێشكەش كرد و هاوشێوەى ياريزانێكى ئاسايى دەركەوت و بوە جێگاى رەخنە و هێرش لە تۆرە كۆمەڵايەتيەكان.

لە ياريەكەدا و لە خولەكى ٧٢ زەيدانى راهێنەر برياريدا رۆنالدۆ بهێنێتە دەرەوە و ڤاسكوێزى خستە جێگاكەى, ئەمەش توورەيى رۆناڵدۆى لێكەوتە.

جگە لەوەش رۆناڵدۆ كاتێك لە نێو ياريگادا دەبێت و كەريم بنزيمە دەتوانێت گۆڵى پێشكەوتن و دووەم بۆ رياڵ مەدريد تۆمار بكات, رۆناڵدۆ بە راوەشاندنى دەستى نارەزايى خۆى دەردەبرێت, ئەم ديمەنەش لە تۆرى كۆمەڵايەتى توويتەر دەنگدانەوەيەكى زۆرى بەدواى خۆيدا هێنا و واى كرد هاندەرێكى زۆر هێرشى بكەنە سەر و بە خۆ پەرست لەقەڵەمى بدەن.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *