Home / ئنگليز / بەهۆى دى برۆين, پيپ گوارديۆلا لە كێشەدايە..
%d8%af%d9%89-%d8%a8%d8%b1%db%86%d9%8a%d9%86

بەهۆى دى برۆين, پيپ گوارديۆلا لە كێشەدايە..

ياريزانى بەلجيكى و ئەستێرەى يانەى مانچستەرسيتى ئنگلزى (كيڤن دى برۆين) نيگەرانى و ترسى لاى پيپ گوارديۆلاى ئسپانى دروستكردوە و پێدەچێت لە بەرامبەر بە يانەى بارشەلۆنە لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ يارى نەكات.
دى برۆين شەوى رابردوو لە يارى يانەكەى بەرامبەر يانەى سوانزى سيتى لە هەفتەى شەشەمى پريمەرليگ دووچارى پێكان بوو لە ئاسى پێى راستى.
لەو بارەيەوە رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆى كەتەلۆنى راپۆرتێكى بلاو كردەوە لەسەر پشكنينە پزيشكيەكانى دى برۆين, كە باس لەوە دەكات بۆ ماوەى چوار هەفتە لە ياريگاكان دادەبرێت.
رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە دى برۆين لە چەندين يارى گرنگى يانەكەى ناتوانێت بەشداربێت, كە ئەمەش زيانێكى زۆر بە پلانەكانى پيپ گوارديۆلا دەگەيەنێت, بەڵام ئەوەى زياتر گوارديۆلاى نيگەران كردوە ئەوەيە كە دى برۆين ناتوانێت بۆ بەرامبەر بارشەلۆنە ئامادەبێت كە لە ١٩ مانگى ١٠يەكەم يارى لە قۆناغى كۆمەڵەكان دەكەن و بۆ دووەم ياريش كە لە ١ى مانگى ١١ ئەنجام دەدرێت, ئەگەر چارەسەريەكانى دى برۆين بەردەوام بێت ئەوا پێدەچێت لەو ياريەش ئامادە نەبێت.
ياريەكانى مانچستەرسيتى بەبێ دى برۆين:
چوارشەمە (٢٨/٩/٢٠١٦) (سێڵتيك – مانچستەرسيتى) دووەم يارى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ.
شەمە (٢/١٠/٢٠١٦) (تۆتنهام – مانسيتى) هەفتەى حەوتەمى پريمەرليگ.
يەك شەمە (١٥/١٠/٢٠١٦) (مانستى – ئيڤەرتۆن) هەفتەى هەشتەمى پريمەرليگ.
چوار شەمە (١٩/١٠/٢٠١٦) (بارشەلۆنە – مانسيتى) سێ يەم يارى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ.
يەك شەمە (٢٣/١٠/٢٠١٦) (مانسيتى – ساوسهامپتۆن) هەفتەى نۆيەمى پريمەرليگ.
سێ شەمە (٢٥/١٠/٢٠١٦) (مانيو – مانسيتى) قۆناغى ١٦ى جامى ئنگلتەرا.
شەمە (٢٩/١٠/٢٠١٦) (وێست برۆميچ – مانسيتى) هەفتەى دەيەمى پريمەرليگ.
سێ شەمە (١/١١/٢٠١٦) (مانسيتى – بارشەلۆنە) چوارەم يارى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*