Home / كوردستان / ڕاهێنەرى يانەى شێروانە دەستى لە كار كێشايەوە

ڕاهێنەرى يانەى شێروانە دەستى لە كار كێشايەوە

هەرچەندە ماوەى چەند ڕۆژێكە يانەى شێروانەى بەشدار لە خولى نايابى كوردستان دەستى كردووە بە  ئامادەكاريەكانى بۆ وەرزى نوێى خولى نايابى كوردستان بەڵام كەمێك پێش ئێستا ولى كەريمى ڕاهێنەرى ئەو يانەيە لە ئەكاونتى تايبەتى خۆى لە فەيس بووك لە پۆستێكيدا دەست لە كاركێشانەوەى خۆى لە ئەركى مەشق و ڕاهێنانى ئەو يانەيە ڕاگەياند.

كورد سپۆرت بۆ وەرگرتنى زانيارى زياتر پەيوەندى بە ڕاهێنەرى ناوبراوەوە كردو لە لێدوانێكيدا تايبەتدا سەبارەت بەدەست لە كاركێشانەوەكەى گوتى ” ماندوو بووم لە داواكاريەكان و ستافى يانە هاوكاريان نەكردووم لە جێ بەجێ كردنى داواكاريەكانم” هەروەها ڕاهێنەرەكەى شێروانە ئەوەشى گوت ” كە هاندەرانى شێروانە ئەنجامى باشيان ئەوێ بۆيە من بەم شێوە ناتوانم ئەنجاميان بۆ بەدەست بهێنم”

بۆ وەرگرتنى زانيارى زياتر كورد سپۆرت پەيوەندى كرد بە كۆمار خودادادى سكرتێرى يانەكەوە بەڵام پەيوەندى ناوبراو بەردەست نەبوو.

ولى كريم وەرزى ڕابردوو پەيوەندى بەيانەى شێروانەوە كردو توانى يانەكە لە دابەزين بۆ خولى پلە يەك ڕزگار بكات.capture-20160925-200819

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 دەکات..

لەبیرمە چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك یاریی پلەیستەیشنمان دەكرد، هەمیشە خۆمان لە ریزی هەڵبژاردەكانی جیهان ...