Home / ئسپانيا / سەرەراى سەركەوتن لێدانێكى كوشندە بەر ئەتلەتيكۆمەدريد كەوت..
augusto

سەرەراى سەركەوتن لێدانێكى كوشندە بەر ئەتلەتيكۆمەدريد كەوت..

ئێوارەى ئەمرۆ يەك شەمە لە هەفتەى شەشەمى خولى پلەيەكى ئسپانيا يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد لە نێو ياريگاى خۆى ميدواندارى لە يانەى ديپۆرتيڤۆ لاكەرۆنيا كرد و توانى بە گۆڵێكى خاوێن ياريەكە بباتەوە, ئەم سەركەوتنە چەند جێگاى دڵخۆشى ئەتلەتيكۆ بوو لە هەمانكاتدا پێكانى دوو لە ياريزانە گرنگەكانى مايەى نيگەرانى سيمۆنى و ئەتلەتيكۆمەدريد بوو.

 

لە ياريەكەدا هەريەكە لە ئۆگستۆ فرنانديز و خوسيە خيمينێز لە گێمى يەكەم دووچارى پێكان بوونەوە و بە ناچارى ياريگايا بەجێهێشت.

بەپێى رۆژنامەى ماركاى ئسپانى, پێكانەكەى ئۆگستۆ پەيوەندى بەبەستەرەكانى ئەژنۆوە هەيە, هەروەها خيمينيز پێكانەكەى لە ئاستى ماسولكەكانى رانيدايە.

ماركا ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە هەردوو ياريزان لە چەند كاتژمێرى داهاتوو پشكنينى پزيشكى ئەنجام دەدەن و ئەوكات زياتر روون دەبێتەوە كە ئاخۆ پێكانەكانيان تا چەند مەترسيدارە و چەند لە ياريگا دوور دەكەونەوە.

بە دووركەوتنەوەى ئەو دوو ياريزانە سيمۆنى لە دۆخێكى قورسدا دەبێت بەتايبەتى بۆ بەرامبەر يانەى بارشەلۆنە و بايەرمونيخ چونكە ئەم دوو ياريزانە لە پێكهاتەى سەرەكى پلانەكانى راهێنەرە ئەرجەنتينيەكەدايە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*