Home / ئنگليز / بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێ, جەنگەكەى لەگەڵ گوارديۆلا گەرمتر دەكات..

بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێ, جەنگەكەى لەگەڵ گوارديۆلا گەرمتر دەكات..

ديميترى سيلوكى بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێى ئيڤوارى سەرلەنوێ بە لێدوانە ئاگرينەكانى هێرشى كردەوە سەر پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى ئەويش دواى ئەوەى گوارديۆلا ياياتۆرێى لە ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى ستيزنى بۆ قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ دورخستەوە.

گوارديۆلا لە زۆر بۆنەدا تەئكيى كردوەتەوە كە ياياتۆرێ لە پلانەكانيدا نيە تا ئەو كاتەى سيلوكى بەرێوەبەرى كارەكانى داواى لێبووردنى لێدەكەن لەسەر ئەو لێدوانەنانەى كە لە رابردوودا دژى پيپ دوايەتى.

 

لە دوو رۆژى رابردوودا جارێكى تر سيلوك بە لێدوانە ئاگرينەكانى هێرشى كردەوە سەر گوارديۆلا و رەتيكردەوە داواى لێبوردنى لێبكات و رايگەياند: “گوارديۆلا خۆى بە گەورە دەزانێت و پێى وايە دەبێت هەموان گوێرايەڵى بن”.

 

ديميترى سيلوك بۆ رۆژنامەى (نوێ) وتى: “گوارديۆلا وتوويەتى كە ياياتۆرێ بەشێكە لە خێزانەكانمان, چۆن دەتوانێت وەها قسەيەك بكات, بەلام بريارەكانى كۆتايى نارەوايە, راستە پيپ راهێنەرێكى باشە, بەڵام وەك كەسێك زۆر بێزارو و پيسە”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى فەرمى (ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا X رياڵ مەدريد)..

پاش كەمێكى تر و لە كاتژمێر ١١:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان رياڵ مەدريد پاڵەوانى وەرزى رابردوو ...