Home / جيهان / گرێبەستێكى گەورە لە نێوان چێڵسى و پاريس سانجێرمان بەرێوەيە..

گرێبەستێكى گەورە لە نێوان چێڵسى و پاريس سانجێرمان بەرێوەيە..

رۆژنامەيەكى ئيتالى لە هەواڵێكيدا ئەمرۆ دووشەمە رايگەياند كە يانەكانى چێڵسى ئنگليزى و پاريس سانجێرمانى فەرەنسى گفتوگۆيان ئەنجامداوە و رێككەوتوون لەسەر گرێبەستێكى گەورە كە بريارە لە وەرزى گواستنەوەى داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

پێگەى تۆتۆمێركاتۆ بلاوى كردەوە يانەى پاريس سانجێرمان ديێگۆ كۆستاى كردوەتە ئامانج و دەيەوێت بيهێنێتە ريزەكانى, بۆ ئەو مەبەستەش ئيديسۆن كاڤانى بۆ يانەى چێلسى پێشنيار كردوە.

وتيشى لە ئێستادا گفتوگۆى سەرەتاييان دەستپێكردوە بەمەبەستى جێبەجێكردنى گواستنەوەكە لە نێوان هەردوو يانە لە وەرزى گواستنەوەى داهاتوو.

 

لە راپۆرتەهەواڵيەكەدا ئەوەش هاتوە كە ئيديسۆن كاڤانى بە رۆشتنى بۆ يانەى چێڵسى دڵخۆشە, چونكە لە يانەكەى پايتەختى فەرەنسا هەست بە ئاسوودەيى ناكات, لە بەرامبەريشدا كۆستا پێى باشە بلوز بەحێبهێڵێت لە پێناو تاقيكردنەوەى ئەزموونێكى تر لە گەڵ يانەيەكى تر.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...