Home / ئسپانيا / پيكێ باسى داهاتووى دەكات و نايەوێت لە بارشەلۆنە بمێنێتەوە..!!

پيكێ باسى داهاتووى دەكات و نايەوێت لە بارشەلۆنە بمێنێتەوە..!!

بەرگريكارى يانەى بارشەلۆنە و هەڵبژاردەى ئسپانيا جێرارد پيكێ باس لە داهاتووى خۆى دەكات و راشيدەگەيەنێت كە نايەوێت لە بارشەلۆنە كۆتايى بە ژيانى ياريكردن بهێنێت, ئارەزوو دەكات ئەمريكا يان سين بەختى خۆى تاقى بكاتەوە.
ئەمرۆ دووشەمە لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆ پيكى دەڵێت: “لە خولى ئەمريكى و سين گرنگيەكى زۆر بە وەرزش دەدرێت بەتايبەتى لەم ساڵانەى دوايدا, كارەكە زۆر سەرسورهێنەرە”.
وتيشى: “هەموو كاتێك دەڵێم دەمەوێت لە بارشەلۆنە واز لە ياريكردن بهێنم, بەڵام لەم ساڵانەى دواييدا چەند شوێن و ناوچەيەكى تر هەيە كە زۆر گرنگى بە وەرزش دەدەن و دەمەوێت لەوێش يارى بكەم, تەنها دەمەوێت بەردەوام بم لە ياريكردن”.
 جێگاى ئاماژەيە بەم ساڵانەى دواييدا چەندين ياريزانى بەناوبانگ و ئەستێرەى جيهانى چونكە خولەكانى ئەمريكا و سين لەوانە (بێكهام, پيرلۆ, داڤيدڤيا, لامپارد, جێرڤينيۆ, لەگەل چەندين ئەستێرەى تر..).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*