Home / ئەوروپا / ئەو پێنج بريارە گرنگەى كە پێويستە زيدان بۆ بەرامبەر دۆرتمۆند جێبەجێى بكات..!
%d8%b2%db%95%d9%8a%d8%af%d8%a7%d9%86

ئەو پێنج بريارە گرنگەى كە پێويستە زيدان بۆ بەرامبەر دۆرتمۆند جێبەجێى بكات..!

رۆژنامەى ماركاى ئسپانى راپۆرتە هەواڵێكى بلاو كردوەتەوە كە تێيدا چەند بريارێكى تێدايە كە پێويستە زينەدين زەيدانى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى بەزووترين كات خۆى لە ئاستيدا يەكلاى بكاتەوە بۆ ئەوەى ئەمرۆ سێشەمە پێكهاتەيەكى گونجاو بۆ رووبەروو بوونەوەى دۆرتمۆند بهێنێتە نێو ياريگا.

 

ئەم بريارانەى كە پێويستە زيدان بيدات پێش ياريەكەيان بەرامبەر دۆرتمۆند:

ناڤاس يان كاسيا..؟

پێويستە زەيدان لە نێوان (ناڤاس و كاسيا) يەكێكيان هەلبژێرێت, كاسيا زۆرترين ئامادەيى هەبوە لە ياريەكانى ئەم وەرزە, بەلام ناڤاس هێندە نابێت گەراوەتەوە لە پێكانەكەى و هيچ ياريەكى ئەنجام نەداوە.

 

دواى گەرانەوەى پيپى چى دەبێت..؟

كليپەر پيى دواى ئەوەى بۆ چەند ياريەك بەهۆى پێكانەوە دابرا جارێكى تر گەرايەوە و ئێستائامادەيە, پيپى لە جێگاى ڤاران يارى دەكات, ڤاران ئاستى وەك پێويست نيە بەڵام پيپى پێش پێكانەكەى ئاستێكى باشى پێشكەش كرد.

 

كێشەى بەرگريكارى لاى چەپ:

بەرگريكارى پرتوگالى فابيۆ كۆنتراو دواى ئەوەى لە وەرزى رابردوو لەگەڵ مۆناكۆ دووچارى پێكان بوويەوە و بۆ ماوەى پێنج مانگ لە ياريگاكان دووركەوتەوە لە ئێستا لە پێكانەكەى چاك بوەتە و لە جێگاكەيدا ناچۆ ياريدەكات كە لە دواين يارى يانەكەى بەرامبەر لاس پالماس ئاستێكى زۆرباشى پێشكەشكرد, هەربۆيە ياريكردن بە كۆنتراو وەك سەرەكى بەدلنياييەوە سەركێشيە.

 

سێيەم ياريزانى ناوەراست:

زيدان كێشەيەكى گەورە رووبەرووى بوەتەوە, ئەويش دواى ئەوەى كاسيمێرۆ ياريزانى هێڵى ناوەراست دووچارى پێكان بوويەوە, زيدان ئێستا پێويستە زيدان هاورێكەى مۆدريچ و كروس (جەيمس رۆدريگز) لە جێگاكەى كاسيمێرۆ بەشدارى پێبكات ئەمەش بۆ, بەڵام جەيمس رۆدريگز و كۆڤاسيچ دەيەوێت لە هێڵى هێرشبردن يارى بكات, ئەگەر زيزۆ بيەوێت بالانسى ياريەكان رابرگرێت پێويستە سود لە تواناكانى ئيسكۆ و ئەسينسيۆ وەربگرێ.

BBB  يانە پێدانى هەلێك بە مۆراتا..؟

زۆر بە روونى ديارە كە زيزۆ زياتر متمانە بە مۆراتا دەكات و دەيەوێت بە شدارى پێبكات لە پێكهاتەى سەرەكى ئەمە سەرەراى ئامادەبوونى بنزيمە بۆ ياريەكە, بەڵام ئاخۆ زيزۆ دەتوانێـ پشت لە (BBB) بكات و سود لە تواناكانى مۆراتا وەربكرێت..؟

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*