Home / كوردستان / هەولێر يەكەم بردنەوەى لە خولى نايابى عێراق تۆمار كرد
14495305_1319654364745453_2151237238274224965_n

هەولێر يەكەم بردنەوەى لە خولى نايابى عێراق تۆمار كرد

لە هەفتەى سێيەمى خولى نايابى عێراقداو لە نێو ياريگاى زاخۆى نێو دەوڵەتى و بەئامادە بوونى زياتر لە ٢٠ هەزار هاندەر يانەى زاخۆ ميواندارى يانەى هەولێرى كرد و ياريەكەشى بەگۆڵێكى بێ وەڵام پێ دۆڕاند.

نەوزاد صاڵح فيكەى دەست پێكى يارايەكەى لێداو سەرەتا هەردوو يانە بە هێرش بردن بۆ سەر گۆڵى يەكترى دەستيان پێ كرد بەڵام هيچ لايەكيان سوديان لە هێرشەكانيان نەبينى و نەيان توانى لەم تايمەدا تۆڕى گۆڵى يەكترى بهەژێنن و بەئەنجامێكى خاوێن ڕوويان كرد ژوورى خۆ گۆڕين.

تايمى دووەمى هەر لەسەرەتاوە يانەكەى قەڵاو مەنارە باشتر دەبينران و هێرشەكانيان چڕ كردەوەو توانيان لە خولەكى ٥٢ى ياريەكەو بەسەرێكى نياز محمدى بەرگريكارى يانەكە تۆڕى گۆڵى يانەى زاخۆ بهەژێننو خۆيان پێش بخەن پاش ئەمەش يانەى خاوەن ياريگا هەوڵى زۆريدا بۆ يەكسان كردنەوەى ئەنجامەكە بەڵام بەهێزى هێڵى بەرگرى يانەى ميوان سەرجەم هێرشەكانى كوڕانى زاخۆيان بوچەڵ كردەوەو ياريەكەش بەو تاكە گۆڵە لەبەرژەوەندى يانەى هەولێر بەكۆتا هات و توانيان يەكەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆمار بكەن و كۆى خاڵەكانيان بگەيەننە ٥ خاڵ و پلەىى شەشەمى ڕيزبەندى بگرن هەرچى يانەى زاخۆشە كە تائێستا دوو يارى ئەنجامداوە خاوەنى يەك خاڵەو ڕيزيەندى پانزەهەمى خولەكەدا دەبينرێـت.

فۆتۆ // لە ئەكاونتى ئيڤان خالدى ياريزانى يانەى هەولێڕەوە وەرگيراوە

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*