Home / ئنگليز / فينگەر ماوەى دووركەوتنەوەى كوكلينى ڕاگەياند
1688605

فينگەر ماوەى دووركەوتنەوەى كوكلينى ڕاگەياند

پاش ئەوەى لە يارى ڕۆژى شەممەى ڕابردوو لە بەرامبەر يانەى چێڵسى ئينگليزى لە هەفتەى شەشەمى پريمەرليگدا توشى هات فرانسيسكۆ كوكلينى ياريزانى هێڵى ناوەڕاستى يانەى ئارسيناڵ بۆ ماوەى سێ هەفتە لە ياريگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ئارسن فينگەرى ڕاهێنەرى يانەى ئارسناڵى ئينگليزى ڕايگەياند كە كوكلين بەهۆى ئەو پێكانەى لە ئەژنۆيدا توشى بووە بۆ ماوەى سێ هەفتە لەياريگاكان دووردەكەوێـتەوە.

بەمەش ئەسێترە فەرنسيەكە ناتوانێـت لە يارى سبەى چوارشەمە لە گەڕى دووەمى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر بازلى سويسريو  وە لە خولى پريمەر ليگيشدا ڕۆژى يەك شەممە بەرامبەر يانەى بێرنلى بەشدار بێت .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*