Home / ئەوروپا / زيدان: شايستەى بردنەوە بوين, يەكسان بوون دادپەروەرانە نەبوو..

زيدان: شايستەى بردنەوە بوين, يەكسان بوون دادپەروەرانە نەبوو..

شەوى رابردوو جەولەيەكى ترى قۆناغى كۆمەڵەكان لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرێوەچوو, لە يەكێك لە ياريەكاندا كە لە نێو ياريگاى سگينا ئيدۆنا پارك لە نێوان بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى و رياڵ مەدريدى ئسپانى بەرێوە بوو بە ئەنجامى دوو گۆڵ هەردوولا يەكسان بوون.

لە دواى ياريەكە زەيدان لێدوانى بۆ راگەياندنەكاندا و پێى وايە كە يەكسان بوون دادپەروەرانە نەبو, پێى وابوو شايستەى بردنەوەبوون.

زيدان وتى: “هەست بە بێزاريەكى زۆر دەكەم, ياريەكى گەورەمان ئەنجامدا و لە ئاستى بەرگرى و هێرشبردنيشەوە زۆر باش بووين, بەلام پێدەچێت سيناريۆى يەكسان بوون بەرۆكمان بەرنەدا كە شايستەى بردنەوە بووين”.

 

وتيشى: “يەكسان بوون لە نێو ياريگاى دۆرتمۆند ئەنجامێكى خراپ نيە, بەڵام بە سێ خولەك پێش كۆتايى لە پێشەوە بووين بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك, گۆڵى يەكسان بوون بەهۆى كەمى چاودێريەوە نەبوو بەڵكوو كێشەكە سەختى ياريگاكەبوو كە بردنەوە تێيدا ئەستەمە, هەوڵ دەدەين چارەسەرى هەڵەكانمان بكەين لە داهاتوودا”.

 

لە كۆتاييشدا وتى: “پێويستە لەسەرمان گۆڵى زياتر بكەين چونكە لە تۆپى پێ يەكسان بوون روو دەدات”.

 

جێگاى ئاماژە هەردوو يانەى رياڵ مەدريد و دۆرتمۆند لە گروپى شەشەمدان و هەردو يانە خاوەن بردنەوەيەك و يەكسان بوونێكن, بەڵام دۆرتمۆند بە جياوازى گۆڵ پێشەنگى ريزبەندى گرووپەكەى گرتوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*