Home / ئنگليز / ليستەر بە ئەنجامە ناوازەكانى مێژوو دەنوسێتەوە, هيچ يانەيەكى ئنگليزى وەك ليستەرسيتى پێنەكراوە..

ليستەر بە ئەنجامە ناوازەكانى مێژوو دەنوسێتەوە, هيچ يانەيەكى ئنگليزى وەك ليستەرسيتى پێنەكراوە..

شەوى رابردوو ليستەر سيتى ئنگليزى لە دووەم يارى خۆى لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بەرامبەر بە يانەى پۆرتۆى پرتوگاى پردنەوەيەكى مێژوويى بەدەستهێنا, ئەويش دواى ئەوەى بە ئەنجامى گۆڵێى بێبەرامبەر لێى بردەوە.

 

ئەمە دووەم بردنەوەى لەسەر يەكى ليستەرسيتى بوو لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە كاتێكدا يەكەم يارى بە ئەنجامى سێ گۆڵى بێبەرامبەر لە كۆبنهاگنى بردەوە.

بەم پێيەش ليستەرسيتى تاكە يانەى ئنگليزيە كە توانيويەتى دوو يارى يەك لەدواى يەك لە يەكەم بەشداريكردنى لە چامپيۆنزليگ براوە بێت, پێشتر هيچ يانەيەكى ئنگليزى ئەو ئەنجامەى نەبوە.

جێى ئاماژەيە ليستەر سيتى بۆ يەكەمجارە لە مێژووى خۆى بەشدارى لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دەكات, تا ئێستا دوو بارى براوە بوە و توانيويەتى چوار گۆڵ بكات و وەهيچ گۆڵێكى لێنەكراوە, وەرزى رابردووش توانى بە بردنەوەى پريمەرليگ هەموان دووچارى شۆك بكات, ئەم وەرزەش لە سەرەتاوە مێژوو دەنوسێتەوە و چاوەروانى لەوە زياتر لەو يانە ئنگليزيە دەكرێت.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى فەرمى (ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا X رياڵ مەدريد)..

پاش كەمێكى تر و لە كاتژمێر ١١:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان رياڵ مەدريد پاڵەوانى وەرزى رابردوو ...