Home / ئنگليز / براڤۆ هۆكارى سەرەكى جێهێشتنى بارشەلۆنە ئاشكرا دەكات..
claudio-bravo-20302016644

براڤۆ هۆكارى سەرەكى جێهێشتنى بارشەلۆنە ئاشكرا دەكات..

كلاوديۆ براڤۆى گۆڵپارێزى شيلى و يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى باس لە هۆكارى جێهێشتنى بارشەلۆنە دەكات كە لە وەرزى گواستنەوەى رابردوو يانە كەتەلۆنيەكەى بەرەو خولى ئنگليزى بە جێهێشت.

براڤۆ لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن وتى: “لە بنەرەتەوە بريارمدا كە يەكێك بم لە پلانەكانى پيپ گوارديۆلا بۆ ئەوەى بەشدارى فەلسەفەكانى ئەو راهێنەرە بكەم, وە ويستم بەشێك بم لە يانەى مانچستەرسيتى”.

سەبارەت بە هۆكارى سەرەكى لە بريارى جێهێشتنى بارشەلۆنە براڤۆ وتى: “من تەنها گۆڵپارێزێكم, ئەركى سەرەكيم دروستكردنى هێرشەكانى لە دواوە, دەمەوێت بەردەوام لە نێو ياريگادابم نەك لەسەر كورسى يەدەگ”.

جێگاى ئاماژە پێكردنە كە كلاوديۆ براڤۆى تەمەن ٣٣ ساڵ بە برى ١٧ مليۆن يۆرۆ لە يانەى بارشەلۆنەوە پەيوەندى بە يانەى مانچستەرسيتيەوە كرد و لە هيچ ياريەك لەگەڵ يانە نوێيەكەى دووچارى شكست نەبوونەتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*