Home / ئەوروپا / ڤيديۆ/ شۆرشى بارشەلۆنە سوپرايزێكى چاوەروان نەكراو بوو بۆ مونشنگلادباغ..
ctead1suiaa8zrw

ڤيديۆ/ شۆرشى بارشەلۆنە سوپرايزێكى چاوەروان نەكراو بوو بۆ مونشنگلادباغ..

يانەى بارشەلۆنە سەركەوتوو بوو لە شۆرشەكەى بەسەر يانەى بروسيا مونشگلادباغى ئەڵمانى, ئەويش دواى ئەوەى ئەنجامى يارى لە شكستەوە گۆرى بۆ سەركەوتن لە چوارچێوەى جەولەى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ كە ياريەكە بە ٢-١ كۆتايى هات.

سەرەتاى يارى لە سودى خاوەن ياريگا بوو, سودى لە ياريگاو هاندەران بينى بۆ دروستكردنى فشار لە سەر يانەى ميوان, هەروەها يارينەكردنى ليۆميسى كە كاريگەرى زۆرى لە سەر ئاستى بارشەلۆنە پێوە ديار بوو, هەربۆيە لە گێمى يەكەم بە گۆڵێكى تورجان هازارد لە خولەكى ٣٤ يانەى بروسيا مونشگلادباغ پێش كەوت.

لە گێمى دووەم دواى ئەوەى ئنريكى هەستا بە ئەنجامدانى گۆرانكارى و لە خولەكەكانى (٥٤ و ٦٠) باكۆ ئەلكاسێر و راكيتيچ دانا و لە جێگاكانياندا هەريەكە لە رافينا و ئاردا تورانى هێنايە نێو ياريگا, ئەمەش راستەوخۆ دۆخى ياريەكەى گۆرى و كورانى ئنريكى توانيان لە خولەكى ٦٥ لە رێگاى ئاردا تورانى توركى ئەنجامەكە يەكسان بكەنەوە, هەروەها دواى تەنها هەشت خولەك جارێكى تر بارشەلۆنە فشارى لەسەر تۆرى گۆڵى خاوەن ياريگا دروستكرد و توانى لە رێگاى جێرارد پيكێ گۆڵى دووەم و سەركەوتن تۆمار بكەن.

بەم شێوەيە بارشەلۆنە توانى سێ خاڵى گرنگ كۆبكاتەوە و كۆى خاڵەكانى بگەيەنێتە ٦ خاڵ و پێشەنگى ريزبەندى كۆمەڵەى سێيەم بگرێت, هەرچى يانەى بروسيا مونشگلادباغى ئەڵمانيشە لە دوويارى نەيتوانيوە هيچ خاڵێك بەدەست بهێنێت و لە كۆتايى ريزبەندى كۆمەڵەى سێيەمدايە.

لە ياريەكى ترى هەمان كۆمەڵەدا يانەى مانچستەرسيتى لە نێو ياريگاى گلاسكۆ سێڵتيك بوە ميوانى يانەى سێڵتيك و بە ئەنجامى سێ گۆڵ بۆ هەردوولا يەكسان بوون.

گۆڵەكانى مانچستەرسيتى لە خولەكەكانى ١١ و ٢٨ و ٥٥ ياريزانان (فرناندينيۆ و ستێرلينگ و نۆليتۆ) تۆماريانكرد, لە بەرامبەريشدا گۆڵەكانى سێڵتيكى خاوەن ياريگا لە خولەكەكانى (٣ و ٢٠ و ٤٧)  موسى ديمبيلى گۆڵى يەكەم و سێيەمى تۆمار كرد و گۆڵى دووەميش رەحيم ستێرلينگى ياريزانى يانەى مانچستەرسيتى بە هەڵە لە خۆيانى تۆمار كرد.

بەم شێوەيەش ستيزن خاوەن چوار خاڵە و لە ريزبەندى دووەمى كۆمەڵەى سێيەمدايە و يانەى سێڵتيكيش بە يەك خاڵەوە لە پلەى سێيەمە.

ڤيديۆى گۆڵەكانى يارى نێوان (بارشەلۆنە – مونشگلادباغ):

ڤيديۆى گۆڵەكانى يارى نێوان (سێلتيك – مانچستەرسيتى):

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*