Home / ئەوروپا / باشترين ياريزانى يارى نێوان (بارشەلۆنە – مونشگلادباغ) دياريكرا..

باشترين ياريزانى يارى نێوان (بارشەلۆنە – مونشگلادباغ) دياريكرا..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جەولەى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ هەردوو يانەى بارشەلۆنە و بروسيا مونشگلادباغى ئەڵمانى كە دەكەونە كۆمەڵەى سێيەمەوە لە نێو ياريگاى تايبەتى بروسيا مونشگلاد باغ رووبەرووى يەك بوونەوە.

لە ياريەكەدا بە تايبەت دواى ئەوەى گێمى يەكەم يانە ئەڵمانيەكە لە پێشەوە بوو ئاردا تووران لە خولەكى ٦٠ هاتە نێو ياريگا و توانى لە ماوەيەكى زۆر كەم ئاستێكى ناوازە پێشكەش بكات و بە گۆڵێك بارشەلۆنە لە شكست رزگار بكات.

دوا بەدواى ياريەكە كە يانەى بارشەلۆنە توانى بە ئەنجامى ٢-١ ياريەكە بباتەوە ئاردا توران بە فەرمى بە باشترينى ياريەكە دەستنيشانكرا.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

خشتەو كاتى ياريەكانى ئەمرۆ يەك شەمە..

ئەمرۆ يەك شەمە ٢٢/١٠/٢٠١٧ لە چەندين كاتى جياوازدا چەندين يارى گرنگ و بە هێز لە ...