Home / ئەوروپا / ئەنچيلۆتى باسى شكستەكەيان دەكات بەرامبەر ئەتلەتيكۆ مەريد..

ئەنچيلۆتى باسى شكستەكەيان دەكات بەرامبەر ئەتلەتيكۆ مەريد..

شەوى رابردوو لە نێو ياريگاى ڤيسێنتى كاڵديرۆنى تايبەت بە يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريد لە چوارچێوەى جەولەى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ يانەى بايەرمونيخ بە گۆڵێكى بێ وەڵام بەرامبەر ئەتلەتيكۆ دووچارى شكست بوويەوە.

دوا بەدواى ياريەكە كارلۆ ئەنچيلۆتى لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياند وتى: “ئەوە تەنها ياريەك بوو, ئەمرۆ بە شێوەيەكى باش ياريمان نەكرد, بەڵام بەدڵنياييەوە بۆ يارى داهاتوو زۆر باشتر دەبين, چونكە هێشتا لە سەرەتاى رێگاكەداين”.

وتيشى: “زۆر سەختە بەردەوام لەبەرامبەر ئەتلەتيكۆمەدريد يارى بكەيت, پێم وابێت وەكوو پێويست نەبووين, پێويست بوو بە خێرايى يارى بكەين و هەلەكان بقۆزينەوە, چەند گۆرانكاريەكى باشمان هەبوو لە ياريەكەدا نەمنتوانى سودى لێوەربگرين.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*