ئۆباميانگ سوپاسى رۆناڵدۆ دەكات..!!

ئيمريك ئۆباميانگى هێرشبەرى يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى سوپاس نامەيەكى ئاراستەى هێرشبەرى يانەى ريال مەدريدى ئسپانى (كريستيانۆ رۆناڵدۆ) كرد, دواى ئەوەى كە لە شەوى سێ شەمە لە جەولەى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بروسيا دۆرتمۆند ميواندارى رياڵ مەدريدى كرد و ياريەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتايى هات.

 

رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى دواى ياريەكە بلاوى كردەوە كە ئۆباميانگ و رۆنالدۆ درێسەكانيان گۆريوەتەوە, دواتريش ئۆباميان لە پەرەى تايبەتى خۆى لە ئنستاگرامەوە سوپاسى رۆناڵدۆى كرد و وتى: “سوپاس رۆناڵدۆ, بوويت بە هۆكارى دڵخۆشى كورەكەم”.

 

جێى ئاماژە پێكردنە كە ئۆباميانگ لەلايەن يانە مەلەكيەكەى ئسپانياوە داواكرا و بوە و هەروەها ئۆباميانگ-يش لە چەند بۆنەدا نەيشاردوەتەوە و باسى ئەوەى كردوە كە ئارەزوو دەكات لە سانتياگۆ بێرنابيۆ يارى بكات, هەروەها لەم ساڵانەى دواييدا كارگێرى يانەى ريال مەدريد گرنگيان پێداوە.

ancelott-1

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *