Home / ئنگليز / فينگەر باسى داهاتووى دەكات, دەبێتە راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئنگلتەرا..!!

فينگەر باسى داهاتووى دەكات, دەبێتە راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى ئنگلتەرا..!!

ئارسن فينگەرى راهێنەرى يانەى ئارسناڵى ئنگليزى, وەڵامى ئەو دەنگۆيانە دەداتەوە كە باس لەوە دەكەن دەبێتە راهێنەرى هەلبژاردەى ئنگلتەرا و شوێنگرەوەى (سام ئالاردايس) كە هەفتەى پێشوو بەهۆى گەندەڵيەوە لە پۆستەكەى دورخرايەوە.

ئەمرۆ پێنج شەمە ئارسن فينگەر لە لێدوانێكى بۆ راديۆى بى بى سى بريتانيا دەرگاى هەموو ئەو دەنگۆيانەى داخست كە باس لەوە دەكرا دەبێتە راهێنەرى سێ شێرەكە, وتى: “١٠٠% بير و هۆشم لەگەڵ يانەى ئارسناڵە, هەمووكات گرنگى لە برياريەكانمدا بۆ ئەم يانەيە دەبێت و ئامادەش نيم جێگاكەم بگۆرم”.

ئارسن فينگەر هەفتەى رابردوو ئاهەنگى يادى ٢٠ ساڵەى پەيوەندى كردنى بە ئارسناڵەوە گێرا, راپۆرتە هەواڵيەكانى چەند رۆژنامەيەك باسيان لەوە دەكرد كە فينگەر بەهۆى ئەوەى ماوەيەكى زۆرە لەگەڵ ئارسناڵ-دايە و شارەزايى باشى لە تۆپى پێى ئەو ولاتە هەيە, دەبێتە راهێنەرى هەڵبژاردەى ولاتەكەى.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەستێرەى ئەڵمانى يۆرگن كلينسمان راهێنەرى هەڵبژاردەى ئەمريكا پاڵێوراوە بۆ راهێنەرايەتى كردنى ئنگلتەرا, لەلايەكى ترەوە باس لەوە دەكرێت كە گاريس ساوسگيتى راهێنەرى لاوانى خوار تەمەن ٢٣ ساڵ كە ئێستا پۆستەكەى بە شێوەى كاتى وەرگرتوە بەردەوام بێت لە راهێنەرايەتيكردنى تەواوى هەڵبژاردەى سێ شێرەكە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*