Home / جيهان / هەڵبژاردەى ويڵز بۆ دوو يارى داهاتوو بەهۆى پێكانەوە يەكێك لە ئەستێرەيەكانى لەدەستدا..
ئارۆن-رامسى

هەڵبژاردەى ويڵز بۆ دوو يارى داهاتوو بەهۆى پێكانەوە يەكێك لە ئەستێرەيەكانى لەدەستدا..

ئارۆن رامسى ئەستێرەى يانەى ئارسناڵى ئنگليزى بەهۆى ئەوەى كە لە پێكانەكەى چاك نەبوەتەوە ناتوانێت لە دوو يارى داهاتووى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى (وێڵز) لە پاڵاوتنەكانى مۆنديال ئامادە بێت.

راهێنەرى هەڵبژاردەى وێڵز (كريس كولمان) ليستى ناوى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى وێڵزى بۆ دوو يارى داهاتوو لە پاڵاوتنەكانى بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا ئاشكرا كرد كە بريارە لە مانگى ١٠ى ئەمسال ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو دوو ياريەش ئارۆن رامسى بەهۆى ئەوەى لە پێكانەكەى چاك نەبوەتەوە ناتوانێت ئامادەى ياريەكە بێت.

ئارۆن رامسى پێكانەكەى لە ئاستى ئەژنۆيدايە و لە هەفتەى يەكەمى پريمەرليگ لە بەرامبەر ليڤەرپوول لە نێو ياريگاى ئيمارات دووچارى پێكان بوو لەو كاتەوە نەگەراوەتەوە ناو ياريگاكان بەلام پێدەچێت هەفتەى داهاتوو بگەرێتەوە نێو مەشق و راهێنانەكان.

جێگاى ئاماژەيە هەڵبژاردەى ويڵز لە جەولەى سێيەمدا لە ٣ى ١٠ رووبەرووى جۆرجيا دەبێتەوە و لە لوتكەى كۆمەڵەى چوارەمدا بەرامبەر نەمسا لە چوارچێوەى پاڵاوتنەكان بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە ٦ى ١٠ يارى دەكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*