Home / كوردستان / هەينى هەفتەى سێيەمى خولى پلەى دووى كوردستان بەڕێوە دەچێت

هەينى هەفتەى سێيەمى خولى پلەى دووى كوردستان بەڕێوە دەچێت

كاروانى يارييەكانى خولى پلە دووى كوردستان لە ژێر سەرپەرشتى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان درێژەيى هەيەو بڕيارە سبەى هەينى هەفتەمى سێيەمى ئەو خولە بەئەنجامدانى شەش ياريى لەسەر شەش ياريگايى جياواز بەڕێوە بچێت،لە يەكێك لەو ياريانەداو لە شارى كفرى يانەى ئەو شارە ميواندارى يانەى خانەقين دەكات و لە يەكێكى تر لە ياريەكان كە بڕيار بوو لە نێو ياريگاى ڕزگارى ئەنجام بدرێت ڕوو بەڕوبونەوەى يانەى ڕزگارى و يانەى كەيوان بوو بەڵام بەگوێرەيى ئەو زانياريانەى دەست كورد سپۆرت كەوتووە يانەى ميوان ئامادەيى ئەو ياريە نابێت.

سەرجەم ياريەكانيش كاتژمێر ٣:٣٠ خولەكى عەسر ئەنجام ئەدرێـت

خشتەو كاتى سەرجەم ياريەكانى سبەى هەينى بەم شێوەيەى خوارەوە دەبێت :

هەفتەى سێيەم

كفرى X خانەقين (ياريگاى كفرى)

ڕزگارى X كەيوان (ياريگاى ڕزگارى)

شەقڵاوە X خەبات ( ياريگاى شەقڵاوە)

ئاڵا X بەردەرەش  (یاریگای ئاڵا)
پیرەمەگروون X چەمچەماڵ (یاریگای پیرەمەگروون)
سەیدسادق X دووكان (یاریگای سەیدسادق)

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*