Home / ئسپانيا / لە بەرگريەوە بۆ هێرشبەرێكى سەركەوتوو, بەيڵ باسى سەرەتاكانى يارى كردنى دەكات..
گاريس-بەيڵ

لە بەرگريەوە بۆ هێرشبەرێكى سەركەوتوو, بەيڵ باسى سەرەتاكانى يارى كردنى دەكات..

گاريس بەيڵ ئەستێرەى رياڵ مەدريد باس لەو جێگايە دەكات كەيارى تێدا دەكات, ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە هيواخوازە بۆ جارى دووەم لەسەر يەك ببنە پاڵەوانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا.

گاريس بەيل لە دواين سێ سالى رابردوو لەگەڵ مەدريد دوو جار نازناوى چامپيۆنزليگى بەرزكردوەتەوە, بەڵام دەيەوێت ئەم وەرزەش ببنە براوەى ئەو نازناوە.

دوێنى هەينى گاريس بەيڵى وێڵزى لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ئاسى ئسپانى وتى: “من هەموكات دەمەوێت لە هێڵى هێرشبردن يارى بكەم, بەڵام لە دواوە ياريم كرد و هاوكارى بەرگريكارانم كرد ئەمە تاوان نيە, بۆ يەكەمجار لە هێڵى بەرگرى ياريم كرد لەگەڵ مارتن يۆڵ لە ريزەكانى يانەى تۆتنها لە بەرامبەر بە مانچستەريونايتد لە نێو ياريگاى ئۆڵد ترافۆرد”.

وتيشى: “بەڵام هارى ريدناب بينى كە دەتوانم زۆرباشتر لە هێڵى هێرشبردن يارى بكەم, جێگاكەمى گۆرى بۆ هێرشبەرى لاى چەپ, رەنگە بەهۆى ئەوەشەوە بووبێت كە ئەركەكانم لە هێڵى بەرگرى وەك پێويست جێبەجێ نەدەكر, لە هێڵى هێرشبردن سەركەوتوو بووم و راهێنەريش لێم رازى بوو”.

درێژەى بە قسەكانيدا وتى: “هيوازام جارێكى تر چامپيۆنز بەرز بكەينەوە, هەروەها ببين بە تاكە يانە كە لە دواى ساڵى ١٩٩٢ دووجار لەسەر يەك ئەو نازناوە بەدەست بهێنين”.

بەيڵ دەشڵێت: “دەزانم لە هەر جێگايەك يارى بكەم فشارى زۆرم لەسەرە, بەڵام لەجێگاكەى خۆمەوە هەمو هەوڵێك دەدەم و تا بەباشترين ئاست دەربكەوم, بەدڵنياييەوە ياريزانێك بە تەنها ناتوانێت هەموو شتێك بۆ يانەكەى بەدەست بهێنێت پێويستە يەكگرتوو بين و هاوكار بين بۆ ئەوەى بگەين بە خەونەكەمان, پێويستە بە ورياييەوە يارى بكەين, وە دەبێت لەسەرەتاوە باشبين تا بتوانين كۆتايى وەرز بەرهەمەكەى بچنينەوە”.

سەبارەت بە بيرەوەريەكانى سەرەتاى لەگەڵ هەلبژاردەى وێڵز وتى: “يەكەم جار كە لەگەل هەلبژاردەى وێڵز دەركەوتم لە سەر كورسى يەدەگ بووم, لەگەڵ باوكم قسەم كرد و باسى ئەوەم كرد ئاخۆ كەى بێت و يەكەم يارى بۆ وێڵز ئەنجام بدەم چونكە بێئومێد بووم لەوەى كە بەشداريم پێنەدەكرا, بەڵام دڵخۆش بووم كاتێك يەكەم ياريم بەرامبەر ترينيداد تۆباگۆ ئەنجامدا”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*