Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ بارشەلۆنە گورزێكى كوشندەى بەردەكەوێت..!!

ڤيديۆ/ بارشەلۆنە گورزێكى كوشندەى بەردەكەوێت..!!

دواى نيمار لويس سوارێز بوەتە جێگاى باس و خواسى رۆژنامەكان, ئەويش دواى ئەوەى لە جەولەى دووەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنز ليگ لە نێو ئەڵمانيا بارشەلۆنە بوە ميوانى يانەى بروسيا مونشگلادباغ و بارشەلۆنە بە ئەنجامى ٢-١ براوە بوو, لەو ياريەدا سوارێز هەڵسووكەوتێكى ناوەرزشى ئەنجامدا.

لە ياريەكەدا دواى ئەوەى ناوبژيوان لێدانێكى لاى (ئاوت) بۆ يانەى مونشگلادباغ هەژماكرد, سوارێز تەماشارى ناوبژيوان دەكات و بە تورەيى چەند وشەيەكى نەشياو دەلێت و دواتر تۆپ فرێ دەدات.

هەرچەندە لە ياريەكەدا هيچ كارتێكى وەرنەگرت, بەڵام چاوەروان دەكرێت يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە فيفا لە پێناو پاراستنى ناوبژيوانان لە نێو ياريگادا هەڵبستێت بە گرتنە بەرى رێوشوێنى گونجاو.

جێگاى ئاماژەيە كە فيفا ياريزانى ئەرجەنتينى كارلۆس تێڤزى ياريزانى يانەى بۆكاجونيۆر لەسەر هەمان كردار راگرت, هەروەها سوارێز ئەمە يەكەم جارى نيە ئەگەر رابگيرێت چونكە پێشتريش بەهۆى كاردانەوەكانى سزا دراوە و چەندين يارى لە ياريگاكان دابراوە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*