Home / كوردستان / بريار و راسپاردەكانى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان, سزاى قورسى تێدايە..
كوردستان

بريار و راسپاردەكانى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان, سزاى قورسى تێدايە..

دوێنێ شەمە بەروارى (١/١٠/٢٠١٦) يەكێتى تۆپى پێى كوردستان چەند بريار و راسپاردەيەكى دەركرد, لە يەكێك لە بريارەكانى يەكێتيەكە دواخستن و گواستنەوەى يارى نێوان (رانيە و چەمچەماڵ) بوو لە خولى پلە دووەكانى كوردستان ئەمە جگە لە سزادانى هەردوو يانەى پيرەمەگروون و چەمچەماڵ و راگرتنى راهێنەرى چەمچەماڵ.

بريار و راسپاردەكان بەم شێوەيەيە:

١- لە یاری نێوان (ئاڵا و خه‌بات) لە خولی یانه‌ پلەدووەكانی تۆپی پێی كوردستان، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن چارەسەركەری یانەی ئاڵا (رەفعەت فەرهاد) بریاردرا بە:

أ- راگرتنی ناوبراو بە یاوەرینه‌كردنی یانەكەی تا كۆتایی خولی یانه‌ پلەدووه‌كانی كوردستان.

ب- غەرامەكردنی ناوبراو بە بری (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

٢- لە یاری نێوان (پیره‌مه‌گروون وچەمچەماڵ) له‌ خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن راهێنەری یانەی چەمچەماڵ (جەلیل جەمیل) و هێرشكردنی بۆ سەر یاریدەدەری ناوبژیوانی یارییەكە بریاردرا بە:

أ- راگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی یەك وەرز لە خولەكانی كوردستان لە بەرواری (١/١٠/٢٠١٦) تاكو (١/١٠/٢٠١٧).

ب- غەرامكردنی بە بری (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

٣- لە یاری نێوان (پیرەمەگروون و چه‌مچه‌ماڵ) له‌ خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی و جنێودان بە دەستەی ناوبژیوانان له‌ لایه‌ن یاریزانی یانەی پیرەمەگروون (فەرهاد عومەر حەسەن) ژمارە (٢) بریار درا به‌:

أ- راگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی یەك ساڵ لە بەرواری (١/١٠/٢٠١٦) تا (١/١٠/٢٠١٧).

ب- غەرامكردنی بە بری (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.

٤-غەرامەكردنی یانەی پیرەمەگروون بە بری (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار بەهۆی هەڵسوكەوتی ناوەرزشی هاندەرانیان.

٥- بەهۆی هەڵسوكەوتی ناوەرزشی هاندەرانی یانەی چەمچەماڵ بریاردرا بە غەرامەكردنی یانەی چەمچەماڵ بە بری (٣٠٠,٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.

٦- بریاردرا بە گواستنەوەی یاری نێوان (رانیە و چەمچەماڵ) له‌ خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ یاریگه‌ی (زانكۆ) له‌ شاری سلێمانی.

٧-لە یاری نێوان (شەقڵاوە و خەبات) لە خولی یانه‌ پلەدووەكانی كوردستان، بەهۆی هاتنە ژوورەوەی بۆ نێو یاریگا یاریزانی یانەی خەبات (رەوەز هەواس) و هێرشكردنە سەر یاریزانانی یانەی شەقڵاوە بریاردرا بە:

أ- راگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی یەك وەرز لە (١/١٠/٢٠١٦) تا (١/١٠/٢٠١٧).

ب- غەرامه‌كردنی بە بری (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار.

٨- بریاردرا بە كردنەوەی خولێك بۆ راهێنەرانی قوتابخانە و فیێرگەكانی تۆپی پێی لە كوردستان، كه‌ لە لایەن وانەبێژ دكتۆر (جەمال ساڵح) لە رێكه‌وتی (١٥/١٠/٢٠١٦) كاتژمێر ٩:٠٠ ـی بەیانی لە هۆتێل چوارچرا.

٩- بریاردرا بە گواستنەوەی گشت یارییەكانی یانەی چەمچەماڵ بۆ یاریگایەك، كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستنیشانی دەكات..

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*