Home / ئەوروپا / ستيزن بەيەكسان بوونێكى گرنگ دەگەرێتەوە لەندەن..

ستيزن بەيەكسان بوونێكى گرنگ دەگەرێتەوە لەندەن..

لە ميانى يارى چوونى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى بوە ميوانى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى.

لە تايمى يەكەم و دواى تەنها ١٤ چركە لە تەمەنى ياريەكە داڤيدي لويزى بەرازيلى لەلايەن ناوبژيوانەوە كارتێكى زەردى وەرگرت, دواى ئەوەى توندوتيژى بەرامبەر بە ئەگوێرۆ ئەنجامدا و بەم شێوەيەش ناتوانێت بۆ يارى گەرانەوە يارى بكات.

ئەنجامى ياريەكە بۆ ستيزن دەستكەوتێكى گرنگە كە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى بەرامبەر بە بەهێزترين يانەى فەرەنسا بە دووگۆڵ يەكسان بێت لە يارى چوونى چارەكى كۆتايى خولى يانە پالەوانەكانى ئەوروپا.

 

لە خولەكى ١٤ ناوبژيوان پەنارتيەكى بۆ پاريسيەكان هەژمار كرد بەڵام ئيبرا نەيتوانى گۆل تۆمار بكات, دواتر لە خولەكى ٣٨ كيڤن دى برۆين توانى گۆڵى يەكەم بۆ سيتى تۆمار بكات.

پێشكەوتنى سيتى لە گێمى يەكەم تەنها سێ خولەك بوو, لە خولەكى ٤١ ئيبراهيم ئۆڤيچ توانى تۆڵەى پەنارتيەكە بكاتەوە گۆڵى يەكسان بوون تۆمار بكات, ئەم ئەنجامەش گێمى يەكەم كۆتايى هات.

لە گێمى دووەمدا و لە خولەكى ٥٩ خاوەن ياريگا لە رێگاى ياريزان ئادريان رابيۆ بوە خاوەنى گۆڵى دووەم, بەم شێوەيە ياريەكە بەردەوام بوو تا خولەكى ٧٢ياريزان فێرناندينيۆ توانى سود لە هەڵەيەكى ئۆريە وەربگرێت و ئەنجامى ياريەكە يەكسان بكاتەوە بە گۆڵێكى جوان,

ئەنجامى يارى چوون بە دووگۆڵ بۆ هەردوو يانە كۆتايى هات و ئەنجامێكى زۆرباش بوو بۆ ستيزن, لە يارى گەرانەوە كە لە نێو ياريگاى ئتيحاد ئەنجام دەدرێت لە هەفتەى داهاتوو ئەركيان سوك دەكات بۆ گەيشتن بە قۆناغى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانى بنزيمە دواى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ رياڵ مەدريد

كەريم بنزيمەى بەرەگەز فەرەنسى دڵخۆشە كە لە ريزى باشترين يانەى جيهان يارى دەكات ئەويش دواى ...