Home / بەرازيل / كافۆ, باشترين ياريزانى ٢٠ ساڵى رابردوو دەستنيشان دەكات..

كافۆ, باشترين ياريزانى ٢٠ ساڵى رابردوو دەستنيشان دەكات..

ئەستێرەى پێشووى هەلبژاردەى بەرازيل (كافۆ) لە وەلامى پرسيارێك سەبارەت بە باشترين ياريزانى جيهان كە كەناڵێكى فەرمى وڵاتەكەى ئاراستەى كردبوو رايگەياند زۆر قورسە ياريزانێك هەلبژێريت لە كاتێكدا چەندين ياريزانى ئاست بەرز هەن, بەڵام لە ماوەى ئەم ٢٠ ساڵەدا تاكە ياريزان كە شايستەى باشترينى جيهان بێت ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينيە و پێم وابێت هيچ ياريزانێك وەك ميسى نەيتوانيوە بۆ ماوەى چەندين ساڵ ئاستى باشتر و باشتر بێت, ئەوانەى كە ئە ستێرە بوون تەنها وەرزێك يان دوو يان سێ وەرز توانيويانە ئاستێكى بەرز پێشكەش بكەن.

كافۆ ناوى تەواوى (ماركۆس ئيفانگيليستا دى مورياس)يە و ناسراوە بە پزيشك, لە ٧ى حوزەيرانى ١٩٧٠ لە شارى ساوپاولۆى بەرازيل لەايك بوە, كافۆ كاپتنى هەلبژاردەى بەرازيل بوە و توانيويەتى جامى جيهانى ٢٠٠٢ لەگەل بەرازيل بەدەست بهێنێت, سەرەتاى ياريكردنى لەگەڵ يانەى ساوپاولۆى بەرازيلى لە سالى ١٩٨٨ بوە و دواين يارى لە ساڵى ٢٠٠٨ بۆ يانەى ميلان بەرامبەر سامپەدۆريا ئەنجامداوە كە ياريەكە بە ئەنجامى ٤-١ كۆتايى هات و كافۆ لەو ياريەدا توانى گۆلێك تۆمار بكات.

 

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

فيفا ريزبەندى نوێى هەڵبژاردەكانى جيهانى بڵاو كردەوە..

ئەمرۆ پێنج شەمە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە فيفا لە پێگەى فەرمى خۆيەوە ريزبەندى ...