Home / ئنگليز / جەنگى گوارديۆلا و مۆرينيۆ ئەمجارە لەسەر ئەستێرەيەكى مەدريدە..!!
گوارديۆلا-و-مۆرينيۆ

جەنگى گوارديۆلا و مۆرينيۆ ئەمجارە لەسەر ئەستێرەيەكى مەدريدە..!!

پێدەچێت پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى و جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتد پێويستيان بە ياريزانى تر بێت بۆ ئەوەى پلانەكانيان تۆكمە بكەن, ئەمە جگە لە وەى كە لە وەرزى گواستنەوەى رابردوو پارەيەكى زۆريان خەرجكرد بۆ كرينى ياريزان.

رۆژنامەى (ميترۆ سپۆرت)ى ئنگليزى بلاويكردەوە كە هەريەكە لە مۆرينيۆ و گوارديۆلا كێبركێيانە لەسەر بەدەستهێنانى تواناكانى تۆنى كرووسى بەرگەز ئەڵمانى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەى ريال مەدريدى ئسپانى لە وەرزى گواستنەوەى داهاتوو.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە پێدەچێت نرخى دەستبەرداربوونى يانەى شاهانە لە تۆنى كرووس زۆر زۆربێت, چونكە دوو لە دەوڵەمەندترين يانەكانى جيهان بەنيازى كرينى ئەو ياريزانەن, هەروەها پێدەچێت هەردوو راهێنەر بە تايبەتى خۆيان گفتوگۆ لەگەل تۆنى كرووسدا بكەن بەمەبەستى رازيكردنى ئەو ياريزانە.

تۆنى كرووسى تەمەن ٢٦ ساڵ پێشتر يەكێك بوە لە ياريزانەكانى يانەى بايەرمونيخى ئەلمانى, هەروەها يەكێكە لە باشترين ياريزانەكانى هێڵى ناوەراست لە ئێستادا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*