Home / ئسپانيا / مەدريد پلان بۆ گرێبەستێكى زۆر گەورە دادەنێت لە مێركاتۆى داهاتوو
زەيدان

مەدريد پلان بۆ گرێبەستێكى زۆر گەورە دادەنێت لە مێركاتۆى داهاتوو

دوێنێ شەمە رۆژنامەكانى ئسپانيا بلاويان كردەوە كە يانەى شاهانە بە سەرپەرستى زينەدين زەيدانى فەرەنسى, ئامادەكارى بۆ گرێبەستێكى گەورە دەكات كە بەنيازە لە وەرزى گواستنەوەى داهاتوو (مانگى يەكى ٢٠١٧) ئەنجامى بدات, لە كاتێكدا ئەگەر يەكێتى تۆپى پێى جيهانى فيفا سزاكە لەسەر مەدريد هەلبگرێت.
 %d9%83%db%86%d8%aa%d9%8a%d9%86%d9%8a%db%86
رۆژنامەى (دۆن بالۆن)ى ئسپانى رايگەياند, ئەستێرەى بەرازيلى و ياريزانى ئێستاى يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى (فليپى كۆتينيۆ) لە لايەن يانەى شاهانەى ئسپانياوە خواستێكى زۆرى لەسەرە.
رۆژنامەكە باسى لەوەشكردە كە فلۆرەنتينۆ پێرێزى سەرۆكى يانەى رياڵ مەدريد دەيەوێت ئەو ياريزانانە بهێنێتە ريزەكانى كە لەگەل يانەكانيان لە چامپيۆز ليگ بەشدارى ناكەن.
لە لايەكى تريشەوە رۆژنامەى (دايلى ستار)ى بەريتانى رايگەياندوە كە ئەو ياريزانانەى كە فلۆرەنتينۆ پێرێزى سەرۆك چاوى بريوەتە سەريان بريتين لە (ديڤيد ديخاى گۆلپارێزى مانچستەريونايتد و ئيدين هازار لە چێلسى و دراكسلەرى ئەلمانى و ياريزانى فۆلفسبۆرگ لەگەل كۆتينيۆى ليڤەرپوول).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*