Home / ئسپانيا / زەيدان: ليستى ياريزانەكانى بۆ بەرامبەر ئيبار ئاشكرا كرد, ئيسكۆ لە پێكهاتەى سەركى دەبێت..

زەيدان: ليستى ياريزانەكانى بۆ بەرامبەر ئيبار ئاشكرا كرد, ئيسكۆ لە پێكهاتەى سەركى دەبێت..

ئەمرۆ يەكشەمە كاتژمێر ٥:١٥م لە نێو ياريگاى سانتياگۆ بێرنابيۆ لە هەفتەى حەوتەم يانەى رياڵ مەدريد لە نێو سانتياگۆ بێرنابيۆ ميواندارى لە يانەى ئيبار دەكات, زيزۆى راهێنەرى يانە شاهانەييەكە رايگەياند كە ئيسكۆ ئالاركۆن لە پێكهاتەى سەرەكى رياڵ مەدريد دەبێت بەڵام فابيۆ كۆنتراوى پرتوگالى بەهۆى ئەوەى دووچارى كێشەى جەستەيى نوێ بوەتەوە.

 

جۆلين لۆبيتيجى راهێنەرى هەڵبژاردەى ئسپانيا بۆ پاڵاوتنەكانى مۆنديالى روسياى ٢٠١٨ بۆ بەرامبەر ئيتاليا و ئەلبانيا ئيسكۆى بانگهێشت كرد هەرچەندە لەسەر كورسى يەدەگيش بوو, هەربۆيە زيدان دڵنيايدا كە ياريزانى هێڵى ناوەراستى ئەندەوسى بۆ ياريەكەى ئەمرۆ بۆ بەرامبەر ئيبار لە پێكهاتەى سەرەكى دەبێت.

 

زيزۆ وتى: “ئيسكۆ ئەمرۆ ياريدەكات چونكە دۆخێكى زۆرباشدايە, لە پلانەكانمدا بوو كە كۆنترا و بەشدارى پێبكەم بەڵام بەهۆى ئەوەى بەدەست لاوازى جەستەوە دەنالێنێت و بەو هۆيەشە بەشدارى لە مەشق و راهێنانەكانى يانەكەدا نەكردوە و ئامادە نيە بۆ ياريەكە”.

وتيشى: “كۆنترا و بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت, ئەمەش ئاساييە چونكە پێنج مانگە دابراوە, نامەوێت مەترسى لەسەر دروست ببێت, هەركە ئامادەبوو دەگەرێتەوە بۆ نێو ليستەكە”.

لە كۆتاييشدا زيزۆ وتى: “ياريزانى باشمان هەيە تا بتوانێت جێگاكەى مارسێلۆ پربكاتەوە, كە ئێستا لە وەرگرتنى چارەسەريدايە, هيوادارم بەزووترين كات بگەرێتەوە “.

ليستى ياريزانە بانگهێشتكراوەكانى رياڵ مەدريد بۆ بەرامبەر ئيبار:

گۆڵپارێز: ناڤاس, كاسيا, رۆبين يانيز.

بەرگرى: كارڤەخال, پيپى, ڤاران, ناچۆ, دانيلۆ.

ناوەراست: جەيمس, كرووس, كۆڤاسيچ,ئيسكۆ, ئەسينسيۆ.

هێرشبەر: رۆناڵدۆ, بنزيمە, بەيڵ, ڤازكوێز, ماريانۆ, مۆراتا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*