يەكێتى تۆپى پێى شيلى برياريدا بە راگرتنى گۆڵپارێز (كلاوديۆ ئاباركا) بۆ ماوەى چوار ساڵ, ئەويش دواى ئەوەى لە يارى يانەكەى (جێنرال فيلاسكيز) بەرامبەر بە يانەى (ئستاسيۆن سێنتراڵ) بە شێوەيەكى توند و تيژ و بەبێ رەحمانە هێرشى كردە سەر (ديێگۆ دياز)ى هێرشبەرى يانەى بەرامبەر, لێدانەكە لە نێو ناوچەى سزا بووە و لە شێوەى كۆنگفۆ لێيداوە.

 

بەهۆى لێدانەكەوە هێرشبەرەكە رەوانەى نەخۆشخانە كراوە, دواتر دەركەوتوە كە شەويلگەى شكاوە, بەو هۆيەشەوە پۆليس هەستاوە بە دەستگيركردنى گۆڵپارێزەكە و پێش ئازادكردنى لێكۆڵينەوەى لەگەڵ كردوە.

 

ڤيديۆ/

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: