Home / ئەوروپا / فۆڵفسبۆرگ بە دوو گۆڵ ئەركى زيدانى بۆ يارى گەرانەوە قورستركرد

فۆڵفسبۆرگ بە دوو گۆڵ ئەركى زيدانى بۆ يارى گەرانەوە قورستركرد

يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى ميوان بەرامبەر بە يانەى فۆڵفسبۆرگى ئەڵمانى دووچارى شكستێكى چاوەروان نەكراو بوويەوە لە نێو ياريگاى (فۆكسڤاگن ئەرينا) بە دوو گۆلى بێ وەڵام لە چوار چێوەى يارى چوونى قۆناغى چارەكى كۆتايى خولى يانە پالەوانەكانى ئەوروپا.

يانەى شاهانە زۆر بەباشى دەركەوتن بەتايبەتى دواى ئەو گۆڵەى كە رۆناڵدۆ تۆماريكرد بەلام بە بيانووى ئۆفسايد رەتكرايەوە لەلايەن ناوبژيوانەوە, دواتر كەريم بنزيمەى فەرەنسى چەندين هەلى تاكەكەسى و ئاسانى لەدەستدا و نەيتوانى گۆڵ تۆمار بكات.

 

خاوەن ياريگا لە دواى ١٥ خولەك لە ياريەكە كۆنترۆڵى ياريەكەيان كرد و توانيان لە رێگاى ياريزان رۆدريگز بە لێدانى پەنارتى لە خولەكى ١٨ گۆڵى يەكەميان تۆمار كرد, دواى تەنها حەوت خولەك لە گڵى يەكەم جارێكى تر فۆڵفسبۆرگ توانى تۆرى گۆڵى ريال بهەژێنێت لە رێگاى ياريزان ماكسيميليان ئارنۆلد.

 

يانەى شاهانە دەيويست بە ئەنجامێكى باش بگەرێتەوە يان هيچ نەبێت جاوازيەكە كەمبكاتەوە بۆ گۆڵێك بەڵام هەولەكانيان بێ سوود بوو بەهۆى بەهێزى بەرگرى كارانى يانەى فۆڵفسبۆرگەوە.

لە يارى گەرانەوەدا ريال لە نێو ياريگاى سانتياگۆ ميواندارى يانە ئەڵمانيەكە دەكات و پێويستى بە سێ گۆڵى خاوێنە بۆ ئەوەى سەربكەوێت بۆ قۆناغى داهاتوو.

 

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...