Home / ڤيديۆ / ڤيديۆ/ يەكسان بوون بەرۆكى مەدريدى گرتوە و بۆ جارى چوارەم نەيتوانى سەركەوتن بەدەست بهێنێێت..

ڤيديۆ/ يەكسان بوون بەرۆكى مەدريدى گرتوە و بۆ جارى چوارەم نەيتوانى سەركەوتن بەدەست بهێنێێت..

ئێوارەى ئەمرۆ يەك شەمە رياڵ مەدريد لە هەفتەى حەوتەمى لاليگا ميواندارى لە يانەى ئيبار كرد لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆيدا, بەلام بۆ جارى چوارەم كورانى زيزۆ بەردەوام لە بەدەستهێنانى تاكە خال, ئەويش دواى ئەوەى بە ئەنجامى ١-١ يەكسان بوون.

لە ياريەكەدا يانەى ميوان لە دواى تەنها شەش خولەك لە رێگاى ياريزان (ريكۆ) بە لێدانى سەر گۆلى يەكەم و پێشكەوتنيان تۆماركرد, بەڵام زۆرى پێنەچوو يانەى مێرەنگى و خاوەن ياريگا بە ئەسيستى رۆناڵدۆ لە خولەكى ١٨ گاريس بەيڵ ئەجامەكەى يەكسان كردوە.

لە گێمى دووەمدا رياڵ مەدريد فشارێكى زۆرى لەسەر يانەى ئيبار دروستكرد بە ئامانجى تۆماركردنى گۆڵى سەركەوتن و رزگار بوون لە مۆتەكەى يەكسان بوون كە چەند ياريەكە بەرۆكى گرتوون, بەلام سەختى هێڵى بەرگرى يانەى ئيبار واى كرد شكست بهێنن لە هەوڵەكانيان و ياريەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتايى هات.

بەم شێوەيەش ريال مەدريد چوارم يەكسان بونى لەسەر يەك نوسيەوە لە پاڵەوانێتى چامپيۆنز و لاليگا, يەكسان بوونەكانى مەدريد لەگەل يانەكانى (لاس پالماس و ڤيارياڵ و بروسيا دۆرتمۆند و ئيبار) بوو.

بەم ئەنجامە رياڵ مەدريد كۆى خاڵەكانى بەرزكردەوە بۆ ١٥ خاڵ و دابەزى بۆ پلەى دووەم و لە داوى ئەتلەتيكۆمەدريد دێت بە جياوازى گۆڵ, يانەى ئيبار-يش خاڵەكانى بەرزكردەوە بۆ ١١ خاڵ  لە ريزبەندى هەشتەمدا دێت.

ڤيديۆ/

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بە ڤيديۆ خێراترين رووبەروو بوونەوە لە مێژووى يارى مشتەكۆڵەدا تەنها پێنج چركەى خاياند..

خێراترين يارى لە مێژوودا كە ماوەكەى تەنها ٥ پێنج چركەى خاياندوە, (زولانى تيتى) ياريزانى بەرەگەز ...