Home / ئسپانيا / ناڤاس: ئاساييە هاندەرانى مەدريد تورەبن, ئەنجامەكانمان خراپن..

ناڤاس: ئاساييە هاندەرانى مەدريد تورەبن, ئەنجامەكانمان خراپن..

دواى ئەوەى بەرامبەر بە يانەى ئيبار يەكسان بوون بە ئەنجامى گۆڵێك, كيلۆر ناڤاسى گۆڵپارێزى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى باسى توورەيى هاندەران و هەروەها يەكسان بوونە يەك لەدواى يەكەكانيان دەكات.
رۆژنامەى ئاسى ئسپانى لێدوانەكانى ناڤاسى گۆڵپارێزى شاهانەى بلاو كردوەتەوە كە دەلێت: “پێم وايە يەكسان بوونى ئەمرۆى بێرنابيۆ بەرامبەر ئيبار رووخێنەر بوو, پێويستە لەسەرمان ئاست و ئەنجامەكانمان باشتر بكەين لە ياريەكانى داهاتوودا”.
وتيشى: “ئێمە زۆر لەسەر خۆين و هيچ دڵە راوكێيەكمان نيە, بەڵام هەوڵدەدەين بۆ ياريەكانى داهاتوو ئەنجامەكان باشتر بكەين, چونكە هەموو كارێك دەكەين بۆ ئەوەى گۆڵ تۆمار بكەين و دلى هاندەرانمان خۆش بكەين”.
سەبارەت بە يەكسانبوونيان بەرامبەر بە يانەى ئيبار ناڤاس وتى: “من نازانم, بەڵام هەمووكات هەوڵ دەدەين, بەداخەوە ئەنجامەكان خەمهێنەرن”.
لەسەر تورەيى هاندەرانى رياڵ مەدريد ناڤاس وتى: “زۆر ئاساييە كە هاندەران تورەبن, چونكە ئەنجامەكان خراپن, ئەنجامەكان هۆكارى تورەيى هاندەران و ئێمەشە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*