Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ پالايدۆس جارێكى تر گەرايەوە و بارشەلۆنەى سزادا..
gettyimages-612043436

ڤيديۆ/ پالايدۆس جارێكى تر گەرايەوە و بارشەلۆنەى سزادا..

شەوى رابردوو هاندەرانى بارشەلۆنە دڵخۆش بوون بەوەى يانەكەيان دەگەرێتەوە پێشەنگى ريزبەندى خولى پلەيەكى ئسپانيا بەتايبەتى دواى ئەوەى كە يانەى رياڵ مەدريد بەرامبەر ئيبار يەكسان بوو, بەڵام كورانى ئەنريكى هاندەرانيان بێ هيوا كرد و بەبێ هيچ خاڵێك گەرانەوە كەتەلۆنيا ئەم ئەنجامانەش لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى حەوتەمى لاليگا بوو.

لە ياريەكەدا بەتايبەتى لە گێمى يەكەم بارشەلۆنە بەتەواوى بێ ليۆى پێوە ديار بوو ئەمە لەلايەكەوە و لەلايەكى تريشەوە هەڵەى لويس ئنريكى راهێنەر كە لە پێكهاتەى سەرەكى هەريەكە لە ماسكێرانۆ و راكيتيچ و ئنێستاى دورخستبوە و لەسەر كورسى يەدەگ داينابوون, بوە هۆكارى ئەوەى جارێكى تر سێلتا فيگۆ ياريگاى پالاديۆس بكاتە گۆرستانى كەتەلۆنيەكان, ئەمە لە كاتێكدايە كە وەرزى رابردوو بە ئەنجامى ٤-١ سێڵتافيگۆ لە بارشەلۆنەى بردەوە.

ئەمەش هەلێكى باشبوو تا خاوەن ياريگا لە ماوەيەكى كەم و لە خولەكەكانى (٢٢ بيۆن سيستۆ و ٣١ ئياگۆ ئسپاس خۆنكال و ٣٣ بەهەلە “جێريمى ماتيۆ”) سێ گۆڵ تۆمار بكەن و ئەنجامى گێمى يەكەم بە سێ گۆڵ بێ بەرامبەر بوو.

گێمى دووەم ئينريكى بۆ راستكردنەوەى هەڵەكانى گێمى يەكەمى ئنێستاى لە جێگاى رافينا هێنايە نێو ياريگا و تا رادەيەكى باش بارشەلۆنە گەرانەوە نێو كێشمەكێشى ياريكە و توانيان دوو گۆل لە خولەكەكانى (٥٨ پيكێ, ٦٤ نيمار) تۆمار بكەن.

گێمى دووەم كۆتايى نەهاتبوو لە خولەكى ٧٧ خاوەن ياريگاى لە رێگاى هوگۆ مالۆ گۆڵى چوارەمى سێڵتا فيگۆى تۆماركرد, لە خولەكى ٨٧ پيكێ گۆڵى سێيەمى بارشەلۆنە و دووەمى خۆى تۆماركرد, بەم شێوەيەش يانەى بارشەلۆنە دووچارى شكستێكى گەورە بە ئەنجامى ٤-٣ بوويەوە و سێ خاڵى گرنگى لەدەستدا.

لە ئێستادا بارشەلۆنە بە ١٣ خاڵ لە پلەى چوارەمە و سێڵتا فيگۆش بە ١٠ خاڵ لە پلەى دەيەمە.

ڤيديۆ/

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*