Home / ئەوروپا / زيدان چۆن باسى ياريەكەى كرد..

زيدان چۆن باسى ياريەكەى كرد..

دڵخۆش نیم به‌تایبه‌ت له‌ گێمی یه‌كه‌مدا به‌ڵام ئه‌مه‌ تۆپی پێیه‌ و ئه‌گه‌ر ته‌ركیز له‌ده‌ست بده‌ی ئه‌وه‌ ڕوئه‌دات كه‌ڕویدا
ئه‌وه‌ی باشه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌لێكی ترمان له‌ده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌ بگۆڕین
یاریه‌كی به‌هێزمان كرد له‌گه‌ڵ بارشا به‌ڵام ئەمانە هه‌ر ڕوئه‌ده‌ن له‌تۆپی پێ
هه‌وڵماندا گۆڵ تۆماركه‌ین له‌ گێمی دووه‌م به‌ڵام نه‌مان توانی پێویسته‌ له‌سه‌ر خۆبین
دۆڕاندن هه‌مو كات به‌ ئازاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌زانین هه‌لێكی ترمان له‌ده‌سته‌ و هه‌مو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ین هانده‌ران دڵخۆش بكه‌ین
نازانم په‌نالتێكه‌ی شورله‌ دروست بو یان نا من تێكه‌ڵاوی ئه‌و بابه‌ته‌ نابم
دانیلۆ به‌شداری كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستم كارفاخال پشو بدات هه‌مان ئه‌و شتانه‌م پێوتوه‌ بیكات كه‌ به‌ كارفاخالی ئه‌ڵێم
پێویسته‌ بیر له‌ یاريەكه‌ی ئیبار بكه‌ینه‌وه‌ له‌كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌
ئه‌مڕۆ كێشه‌مان هه‌بو له‌ گواستنه‌وه‌ی تۆپ
هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت خۆشم باوه‌‌ڕم نه‌ ئه‌كرد به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام بدۆڕێین به‌ڵام پێویسته‌ قبوڵی بكه‌ین
گۆڕینی مۆدریچ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌بوو پێویستی ئه‌كرد بیگۆڕم ئه‌و بێ یان هه‌ر یاریزانێكی تر
من به‌رپرسم له‌م دۆڕانه‌ و شانازی به‌ یاریزانه‌كانمه‌وه‌ ئه‌كه‌م
تۆنى كروس_م دانیشاند بۆ خامیس تابزانم چ جیاوازییه‌ك ئه‌بینم هۆكاری تری نه‌بو
دودڵ نیم له‌سه‌ر نابژیوان له‌سه‌ر خۆمان دودڵم

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

باشترين ياريزانى جەولەى پێنجەمى چامپيۆنزليگ ئاشكرا كرد..

رۆژانى سێ شەمە و چوار شەمەى هەفتەى رابردوو ياريەكانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ئەنجامدرا ...