يانەى بارشەلۆنە ئسپانى لە هەفتەى حەوتەمى لاليگا لە دەرەوەى ياريگاى خۆى لە ياريەكى پر لە گۆل نەيتوانى لە يانەى سێڵتافيگۆ بباتەوە و بە ئەنجامى ٤-٣ دووچارى شكست بوويەوە و سێ خاڵى گرنگى لەدەستدا.

لە دواى ياريەكە ئنريكى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى شكستەكەى خستە ئەستۆى خۆيى و رايگەياند: “بەلێ ئێمە هەڵەمان كرد, بەلام سنورێك بۆ هەڵەكان هەيە و پێويستە بەردەوام نەبين لەسەرى, كێشەكە لەوە نيە كە هەڵە بكەيت بەڵكوو لەوەدايە كە بەردەوام بيت لەسەرى و نەتوانيت دەرسى لێوەربگريت”.

وتيشى: ” ئەم شەو شەوى بارشەلۆنە نەبوو, من بەرپرسى سەرەكيم لە هەموو شتێك كە لە ياريەكەدا روويدا, هەڵەمان كرد لە خوێندنەوەى ياريەكە و لە گێمى يەكەم زۆر خراپ بووين, بەلام لە گێمى دووەم گەراينەوە نێو كەشى ياريەكە هەرچەندە كەم شەنس بووين و نەمانتوانى گۆڵى زياتر ئەنجام تۆمار بكەين”.

 

درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “پەشيمان نيم لەو پێكهاتە و گۆرانكاريەكانەى كە لە ياريەكەدا ئەنجاممدا, چونكە من راهێنەرم و ئەوەش پيشەى منە كە ياريزانەكان ئامادەبكەم, هەربۆيە بەرپرسيارێتى شكستەكە لە ئەستۆ دەگرم”.

لە كۆتاييشدا ئنريكى سەبارەت بە هەلەكانى شتيگن وتى: “ناكرێت بەو شێوە و رێگەيە رووبەرووى گۆڵ ببيتەوە, بەڵام پێويست ناكات لە ئێستادا هيچ كەسێك تۆمەتبار بكەين”.

 

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: