Home / ئسپانيا / كريستيانۆ رۆناڵدۆ باسى وازهێنانى دەكات لە تۆپى پێ..

كريستيانۆ رۆناڵدۆ باسى وازهێنانى دەكات لە تۆپى پێ..

لە ميانى كردنەوەى كۆمەڵە ئوتێلەكانى كە لۆگۆى (CR7) لە خۆ دەگرێت, رۆناڵدۆى پرتوگالى و ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى باسى لە كاتى وازهێنانى كرد لە ياى تۆپى پێ.

رۆژنامەى (سبوكس)ى ئەڵمانى لێدوانەكانى رۆناڵدۆى بلاو كردوەتەوە, رۆناڵدۆ دەڵێت: “ژيان تەنها تۆپى پێ نيە, بەدڵنياييەوە گەورەترين ئارەزووى منە, بەڵام پێويستيشە بير لە داهاتوو بكەمەوە”.

رۆناڵدۆى تەمەن ٣١ ساڵ وتيشى: “تەمەنى وەرزشيم زۆرى نەماوە, رەنگە ١٠ ساڵ يان كەمتر بێت”.

كريستيانۆ رۆناڵدۆ دواى ئەوەى بەرامبەر بە يانەى ئيبار يەكسان بوون لە هەفتەى حەوتەمى لاليگا, راستەوخۆ سەفەرى كرد بۆ شارى لشبۆنەى پرتوگال لە پێناو كردنەوەى ئوتێلە تايبەتيەكە.

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...