Home / كوردستان / خشتەو كاتى يارييەكانى خولى پلە دووى كوردستان
dsc_0152

خشتەو كاتى يارييەكانى خولى پلە دووى كوردستان

بڕيارە سبەى سێ شەممە لە هەفتەى چوارەمى خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان سێ يارى بەڕێوە بچێت كە تيايدا سێ يانە بەفەرمى ماڵ ئاواى لە خولەكە دەكات و سێ يانەش سىەردەكەون بۆ ڕووبەڕووبونەوەى يانەكانى خەبات و خانەقين و دووكان كە تيايدا براوەى يارى نێوان يانەى ئاڵا و پيشەسازى ڕووبەڕوى خەبات دەبێتەوەو براوەى يارى نێوان شۆريجەو ڕزگاريش ڕووبەڕوى يانەى خانەقينى گەرمەسێر دەبێتەوەو براوەى يارى نێوان هەردوو يانەى چەمچەماڵ و ڕانيە ڕووبەڕوى يانەى دووكان دەبێتەوە.

شايەنى باسە تا ئێستا هەر سێ يانەى كفرى و شەقڵاوەو سەيدساق بەفەرمى سەركەوتون بۆ قۆناغى كۆتايى خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان.

خشتەو كاتى سەرجەم ياريەكانى سبەى سێ شەممە بەم شێوەيەيە :_

شۆريجە X ڕزگارى (ياريگاى شۆريجە)

ئاڵا X پيشەسازى (ياريگاى ئاڵا)

چەمچەماڵ X ڕانيە (ياريگاى زانكۆ ) لە شارى سلێمانى بە بێ ئامادە بوونى هاندەر ئەنجام ئەدرێت بەبڕيارى يەكێـتى تۆپى پێى كوردستان

سەرجەم ياريەكانيش كاتژمێر ٣ى عەسر بەكاتى هەرێمى كوردستان ئەنجام ئەدرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*