Home / ئسپانيا / چاڤى كێ بە شايستە دەزانێت كە ببێت بە براوەى تۆپى ئاڵتوونى..!!

چاڤى كێ بە شايستە دەزانێت كە ببێت بە براوەى تۆپى ئاڵتوونى..!!

چاڤى هێرناندزى بەرەگەز ئسپانى و ئەستێرەى پێشووى بارشەلۆنە و ياريزانى ئێستاى يانەى سەدى قەتەرى پێى وايە كە كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى شايستەيە ببێتە براوەى بالۆن دۆر, بەهۆى ئەو دەستكەوتانەى لەم دواييە بەدەستيهێنا بە تايبەتى نازناوى پاڵەوانێتى يۆرۆى ٢٠١٦.

 

دوێنێ دووشەمە لە ميانى ريكلامێكى بازرگانيدا پرسيار لە چاڤى هێرناندز كرا سەبارەت بەوەى كێ بە پاڵێوراوى بالۆندۆر دادەنێت, چاڤى وتى: “كريستيانۆ رۆناڵدۆ خاوەنى چەندين ژمارە بۆ بردنەوەى تۆپى ئاڵتوونى, توانيويەتى خولى يانە پالەوانەكانى ئەوروپا و جامى ولاتانى ئەوروپا بەدەست بهێنێت, بەلام بەهۆى بوونى ميسى كێبركێكە بە كراوەيى دەمێنێتەوە”.

ئەم لێدوانەى جاڤى بوە هۆى سەرسومانى هەموولايەك بەوەى كە رۆناڵدۆى دەستنيشانكردوە بۆ بردنەوەى تۆپى ئالتونى بۆ جارى چوارەم, ئەمە لە كاتێكدايە هێندەى بەسەردا تێنەپەريوە كە رۆناڵدۆ و جاڤى لە راگەياندنەكانەوە هێرشيان دەكردە سەر يەك.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*