Home / ئسپانيا / دواى هەڵەكانى تێرشتيگنى گۆڵپارێز بارشەلۆنە گرێبەستەكەى بۆ نوێ دەكاتەوە..!!
تێرشتيگن

دواى هەڵەكانى تێرشتيگنى گۆڵپارێز بارشەلۆنە گرێبەستەكەى بۆ نوێ دەكاتەوە..!!

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دەرگاى گفتوگۆكانى لەگەل تێرشتيگنى گۆڵپارێز واڵا كرد بۆ ئەوەى گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە و بۆ ماوەى چەند ساڵێكى تر لە ريزى يانە كەتەلۆنيەكەدا بمێنێتەوە.

رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى لەو باريەوە راپۆرتە هەواڵێكى بلاوكردوەتەوە كە كارگێرى يانەى بارشەلۆنە گوێ بەو هەڵانە نادەن كە ئاندريە تێرشتيگن لە بەرامبەر سێڵتا فيگۆ ئەنجاميدا و بوە هۆى ئەوەى يانەكە سێ خالى گرنگ لەدەست بدات, بەڵكو يانەكە بە تەواوى متمانەيان پێيەتى و بۆ ئەو مەبەستەش دەيانەوێت گرێبەستەكەى تا سالى ٢٠٢١ درێژ بكەنەوە لەگەڵ زيادكردنى نرخى هەلوەشاندنەوەى گرێبەستەكە كە دەگاتە ٨٠ مليۆن يۆرۆ.

 

شتيگن دواى ياريەكەيان بەرامبەر سێڵتافيگۆ شكستەكەى خستە ئەستۆى خۆى, دواتريش لەلايەن هاندەران و راگەياندنە وەرزشيەكانى ئسپانياوە دووچارى هێرش و رەخنەيەكى زۆر بوويەوە بەڵام ئنريكى راهێنەر رايگەياند كە متمانەى زۆرى بەو گۆڵپارێزەيە و پێى خۆشە لەگەل يانەكە بەردەوام بێت, چونكە شێوازى ياريكردن و ئاراستەكردنى تۆپى تێرشتيگنى بەدڵە.

هەروەها بەرپرسان و كارگێرى يانەكە پيان وايە كە شتيگن بەرامبەر سێلتافيگۆ لە رۆژى خۆيدا نەبوە, باس لەوەش دەكەن شتيگن هاوكاريەكى زۆرى بارشەلۆنەى كردوە و هۆكار بوە بۆ ئەوەى بارشەلۆنە بە ئاسانى كۆنترۆڵى ياريگا بكات, ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە هەڵەكەى شتيگن كۆتايى بارشەلۆنە نيە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*