Home / كوردستان / رزگارى نەيتوانى هيچ سەركەوتنێك لە خولى پلە دوەكان تۆمار بكات..
رزگارى

رزگارى نەيتوانى هيچ سەركەوتنێك لە خولى پلە دوەكان تۆمار بكات..

رزگارى نەيتوانى هيچ سەركەوتنێك لە خولى پلە دوەكان تۆمار بكات…
ئەمرۆ گەرێكى تر لە ياريەكانى خولى پلە دووى كوردستان ئەنجامدرا و يانەى رزگارى كە هيوا و ئاواتى خانەوادەى ئەنفالەكانە نەيتوانى بردنەوە تۆماربكات و دڵى هاندەرانى خۆش بكات.

يانەى رزگارى كە يارى پێشووى بەهۆى ئەوەى كە يانەى كەيوان نەهاتە ياريگاوە ياريەكەى بە ئەنجامى ٣-٠ بۆ هەژمار كرا, جگە لەوە هيچ ياريەكى لە خولى پلە دووەكان نەبرەوە و يەكەم ياريشى بەرامبەر بە خانەقين دووچارى شكست بوويەوە و ئەمرۆش بوە ميوانى يانەى شۆريجە و بە ئەنجامى ٢-٣ دووچارى شكستێكى چاوەروان نەكراو بوو, بەو شێوەيەش ماڵئاوايى لە خولەكە كرد.
لەلايەكى تريشەوە يانەى چەمچەماڵ كە بەهۆى ئەوەى لە كاتى بەرێوەچوونى يارى پێشووى بەرامبەر بە يانەى پيرەمەگروون گرژى و ئاڵۆزى دروستبوو, بۆ ياريەكەى ئەمرۆى كە بەرامبەر بە يانەى رانيە وەك سزايەك لە دەرەوەى ياريگاى خۆى و بەبێ هاندەران لە نێو ياريگاى زانكۆ لە سلێمانى يارى كرد, دواى ئەوەى لە ياريەكەدا هەردوو يانە بە ئەنجامى ٢-٢ يەكسان بوون بە لێدانى سزا ٤-٣ چەمچەمال ياريەكەى بردەوە.
هەروەها بەهەمان شێوەى چەمچەماڵ و شۆريجە يانەى ئاڵا توانى بردنەوە تۆمار بكات, دواى ئەوەى كە بە ئەنجامى گۆڵێكى بێ وەڵام لە يانەى پيشەسازى بباتەوە.

بریاریشە هەفتەی ئایندە کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکان بەڕێوە بچێت کە خشتەی یاریەکانیش بەم شێوەیەیە:

شۆریجە X خانەقین
چەمچەماڵ X دووکان
ئـــاڵا X خەبات

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*