Home / ئسپانيا / كاتى گەرانەوەى مۆدريچ ئاشكرا كرا..
مۆدريچ

كاتى گەرانەوەى مۆدريچ ئاشكرا كرا..

چەند رۆژێك پێش ئێستا يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى ئاشكراى كرد كە ئەستێرەى كرواتى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەكەى دووچارى پێكان بوەتەوە لە ئاستى ئەژنۆى چەپى لە كاتى ئەنجامدانى مەشق و راهێنانەكان پێش رووبەروو بونەوەى يانەى ئيبار كە دواتر ياريەكە بە ئەنجامى ٢-٢ يەكسان بوو لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى حەوتەمى لاليگا.

رۆژنامە نزيكەكان لە يانەى ريال مەدريد زۆر بە چرى باسيان لەم پێكانە دەكرد بەرادەيەك رۆژنامەى ئاس لەو بارەيەوە گفتوگۆيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ (خۆسيە گۆنزاليس)ى پزيشك ئەنجامدا.

گۆنزاليس لە لێدوانەكانى بۆ ئاس دەڵێت: “لۆكا مۆدريچ نەشتەرگەرى لە ژێر دەستى دكتۆر (لێيس) ئەنجامدا, كە يەكێكە لە باشترين پزيشكەكان تايبەتمەندەكانى ئەو بوارە, ئەو جۆرە نەشتەرگەريانە پێويستيان بە دو هەفتە پشوو هەيە بۆ ئەوەى لە هەوكردن چاكببێتەوە”.

وتيشى: “مۆرديچ دەتوانێت دواى دو هەفتەى تر بگەرێتەوە مەشق و راهێنانەكان, پێدەچێت دواى يەك مانگى تر ئامادەبێت بگەرێتەوە نێو ياريگاكان, بەلام دەكرێت ئێستا چاودێرى نەشتەرگەريەكەى بكەين و بزانين تا چەند سەركەوتوو بوە و مۆدريچ دەتوانێت بە بێ ئازار يارى بكات”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*