Home / ئەرجەنتين / هۆكارى پاشگەزبوونەوەى ديماريا لە بريارى وازهێنان لە يارى نێو دەوڵەتى ئاشكرا بوو..

هۆكارى پاشگەزبوونەوەى ديماريا لە بريارى وازهێنان لە يارى نێو دەوڵەتى ئاشكرا بوو..

ئەستێرەى ئەرجەنتينى و ياريزانى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى ئاشكراى دەكات كە دواى ئەوەى بۆ جارى سێيەم لە يارى كۆتايى نەيانتوانى براوە بن نزيك بوە لەوەى كە بە يەكجارى بريارى وازهێنان لە يارى نێودەوڵەتى بهێنێت.ديماريا

ئەنحێل ديماريا لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى “TyC” ئەرجەنتينى وتى: “كاتێك مێسى وازهێنانى لە يارى كردن بۆ ئەرجەنتين راگەيان, ويستم منيش هەمان بريار بدەم”.

وتيشى: “ئاساييە ئەگەر يارى كۆتايى دووچارى سكيت بيت, بەڵام سێ يارى كۆتايى لەسەر يەك بدۆرێيت ئەوە جياوازە, ويستم واز لە ياريكردن بهێنم بەڵام ئەوەى رێگرم بوون خێزانەكەم و باوكم بوون, بەڵام بەدڵنياييەوە ئەگەر ياريەكى ترى كۆتايى دووچارى شكست ببينەوە ئەوا بەيەكجارى وازدەهێنم”.

جێى ئاماژەيە پێشتر ميسى برياريدا واز لە ياريكردنى نێودەولەتى بهێنێت, هەر ئەوكات چەند ياريزانێكيش لەدواى ميسى هەمان بريارياندا, بەڵام دواى گۆرينى راهێنەر كە ئێستا ئێدگاردۆ باوزا راهێنەرى ئەرجەنتينە گەرانەوە نێو پێكهاتەى ئەرجەنتين و برياريشە لە چوارچێوەى پالاوتنەكانى مۆنديال ئەرجەنتين بەرامبەر بە ولاتانى پيرۆ و پاراگواى يارى بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*